ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیی شه‌نگال ده‌رباره‌ی هێرشه‌كه‌ی ئێواره‌ی دوێنێی هێزه عێراقییه‌كان له دژی ئۆتۆمبێلێكی یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شه‌نگال (YBŞ) به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه:
ئه‌و هێرشه‌ی دوێنێ كرایه سه‌ر ڕۆڵه‌كانی ئێمه‌ی ئێزیدخان - یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شه‌نگال (YBŞ) به‌تووندی شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین.
هه‌ر وه‌ك چۆن له فه‌رمانه‌كه‌دا بینیمان كه حكوومه‌تی عێراق كچ و ڕۆڵه‌كانی ئێمه‌ی نه‌پاراست و ئێزیدخانی بۆ چه‌ته‌كانی داعش به‌جێهێشت، ئه‌مڕۆش له بری ئه‌وه‌ی خۆی به به‌رپرسیار بزانێت له پاراستنی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی‌دا، هێرشمان ده‌كاته‌سه‌ر. له نیسانی ٢٠١٨ به‌دواوه؛ دوای ئه‌وه‌ی سوپای عێراق هاته هه‌رێمه‌كه زۆر جار هێرشی كردووه‌ته سه‌ر میلله‌تی ئێمه، زه‌ختی خستووه‌ته‌سه‌ر كچ و كوڕانی ئێمه، له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه ژیانی لێمان ته‌نگ كردووه و ئێمه‌ی گه‌مارۆ داوه. هاتنی ئه‌وان بۆ شه‌نگال له هیچ ڕوویه‌كه‌وه نه‌بووه‌ته گۆڕانێكی ئه‌رێنی بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه. بۆ نموونه ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ی كه كچ و كوڕانی ئێمه بۆ ڕزگاركردنی میلله‌تی خۆیان به خوێنی خۆیان كردبوویانه‌وه و ده‌روازه‌كه به‌تایبه‌تی له ڕووی ته‌ندرووستی و پێداویستییه‌كانی ژیانه‌وه بۆ ئێمه وه‌ك جێی هه‌ناسه‌دان بوو، داخرا. به‌داخه‌وه به هاتنی سوپای عێراق جێی هه‌ناسه‌دانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه داخرا. هه‌تا ئێستا كچ و ڕۆڵه‌كانی ئێمه له ده‌ستی داعش ڕزگار ده‌كرێن، به‌ڵام له لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه ڕێگرییان لێ ده‌كرێت و ده‌روازه‌یان به‌ڕوودا داده‌خرێت. دایكانی ئێمه و میلله‌تی ئێمه كه ده‌یانه‌وێت ئه‌و ده‌روازه‌یه بكرێته‌وه، هه‌موو جارێ له لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه چه‌كیان لێ ڕاده‌كێشرێت و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كرێت. هه‌موو جیهانیش باش ده‌زانێت كه دوای فه‌رمانه‌كه میلله‌تی ئێمه‌ی ئێزدی له هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌كانی جیهان بڵاوبووه‌ته‌وه. به‌ڵام هیچ كه‌س وه‌ك حكوومه‌تی عێراق بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێزدییه‌كان بۆ سه‌ر خاكی خۆیان به‌ربه‌ستی درووست نه‌كردووه.
ده‌یانه‌وێت ئیراده‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه بشكێنن
به‌ر له چه‌ند ڕۆژ فالح فه‌یاز به ناوی ده‌وڵه‌ته‌وه هاته شه‌نگال و داوای له لایه‌نه ئێزدییه‌كان و به‌تایبه‌تی هێزه‌كانی پاراستنی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی كرد كه بخرێنه چوارچێوه‌ی پۆلیسی فیدڕاڵی. ئه‌مه ده‌ریده‌خات كه نه له ڕووی پاراستنه‌وه، نه له ڕووی سیاسییه‌وه له مه‌نتقی ده‌وڵه‌تدا گۆڕانكارییه‌ك درووست نه‌بووه و ده‌یه‌وێت جارێكی دیكه وه‌ك كاتی به‌ر له فه‌رمانه‌كه ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه بخاته ژێر كۆنتڕۆڵی خۆی. كاتێك سه‌یری ئه‌م هێرشه‌ش بكرێت كه كرایه سه‌ر ڕۆڵه‌كانمان شه‌ڕڤانانی یه‌به‌شه، ده‌رده‌كه‌وێت كه ده‌وڵه‌ت نه‌یتوانی له ڕووی سیاسییه‌وه ئه‌م ئیراده‌یه بشكێنێت و تێگه‌یشت ئه‌م ئیراده‌یه وه‌ك پێشوو زوو به زوو ته‌سلیم نابێت. بۆیه جارێكی دیكه ده‌یه‌وێت له ڕێی چه‌كه‌وه ئه‌و كچ و كوڕانه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه ده‌پارێزن بكاته ئامانج و بیانترسێنێت.
با گه‌له‌كه‌مان ناڕه‌زایه‌تی پیشان بدات
ئێمه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیی شه‌نگال به‌تووندی ئه‌و هێرشه‌ی سوپای حكوومه‌تی عێراق شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و داوا له گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین له به‌رانبه‌ر پیلانه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق وشیار بن و ڕێ نه‌ده‌ن كه ده‌وڵه‌ت ئیراده‌ی ئازادی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان پێشێل بكات. له هه‌مان كاتدا داوا له گه‌لی خۆمان له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و هه‌نده‌ران ده‌كه‌ین كه به ڕۆحی به‌رخۆدانی شه‌نگال ڕاپه‌ڕن و له به‌رانبه‌ر ناوه‌نده نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و داموده‌زگه‌كانی مافی مرۆڤ ئه‌و هێرش و پێشێلكارییانه شه‌رمه‌زار بكه‌ن كه دژی ئیراده‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی ده‌كرێن.
s.m