بنەماڵەکان بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەتن لە ئیمراڵی سەردانى بەرپرسانیان کرد
بنەماڵەى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و بنەماڵەى زیندانیانى تر لە ئیمراڵی بۆ ئەوەى بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە کەسوکارەکانیان بکەوێت، سەردانى بەرپرسانیان کرد.
بنەماڵەى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و بنەماڵەى زیندانیانى تر لە ئیمراڵی بۆ ئەوەى بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە کەسوکارەکانیان بکەوێت، سەردانى بەرپرسانیان کرد.
محەمەد ئۆجالان برای عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، مەزڵوم دینچ وەسیى ئۆجالان بۆ ئەوەى بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە ئۆجالان بکەوێت، لە رێگەى پارێزەرانەوە سەردانى داواکارى گشتیى کۆمارییان لە بورسا کرد.
بنەماڵەکانى حامیلی یڵدرم، عومەر خەیری کۆنار و وەیسەڵ ئاکتاش-یش بۆ بینینى کەسوکارەکانیان لە ئیمراڵی لە رێگەى پارێزەرانەوە سەردانى داواکارى گشتیى کۆمارییان لە بورسا کرد.
دوایینجار بنەماڵەکان لە ٥ی حوزەیرانى ٢٠١٩ / ١٥ی جۆزەردان سەردانى ئیمراڵییان کردبوو و چاوپێکەوتنیان ئەنجامدابوو.
ر.م