توركیا په‌یامنێرێكی هۆڵه‌ندی دیپۆرت كرده‌وه
ڕژێمی توركیا ڕۆژنامه‌وانێكی هۆڵه‌ندی به ناوی ئانس بۆئه‌رسما-ی دیپۆرتی هۆڵه‌ندا كرده‌وه.
ڕژێمی توركیا ڕۆژنامه‌وانێكی هۆڵه‌ندی به ناوی ئانس بۆئه‌رسما-ی دیپۆرتی هۆڵه‌ندا كرده‌وه.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی بی بی سی-ی توركی (BBC)، ئانس بۆئه‌رسما په‌یامنێری توركیای ڕۆژنامه‌ی فینانتسیله داخبلاد (FD) كه ڕۆژنامه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند به ئابوورییه له هۆڵه‌ندا، له لایه‌ن ڕژێمی توركیاوه دیپۆرتی كراوه‌ته‌وه.
ئه‌و په‌یامنێره دوێنێ له كاتی چوونی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی بیانییه‌كان به‌مه‌به‌ستی نوێكردنه‌وه‌ی مافی مانه‌وه‌ی له توركیا، ده‌ستگیر كرا. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ڕێ به ناوبراو نه‌دراوه بچێته‌وه ماڵه‌كه‌ی و تا به‌یانیی ئه‌مڕۆ له بنكه‌ی پۆلیس ده‌ستبه‌سه‌ر بووه و دواتریش له ڕێی فڕۆكه‌یه‌ك بۆ هۆڵه‌ندا دیپۆرت كراوه‌ته‌وه.
s.m