جارێكی دیكه ڕێگه به پارێزه‌ران نه‌درا سه‌ردانی ئۆجالان بكه‌ن
پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان بۆ جاری ٧٥٨، داوای بینینی ئۆجالانیان كرد، به‌ڵام ئه‌م جاره‌ش داواكه‌یان ڕه‌ت كرایه‌وه.
پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان بۆ جاری ٧٥٨، داوای بینینی ئۆجالانیان كرد، به‌ڵام ئه‌م جاره‌ش داواكه‌یان ڕه‌ت كرایه‌وه.
پارێزه‌ر ڕێزان ساریجه، فوئات جۆشئاجاك و نه‌ڤرۆز ئویسال به‌مه‌به‌ستی بینی ئۆجالان، جارێكی دیكه داواكارییان پێشكه‌شی داواكاری گشتیی كۆماری كرد له بوورسا. به‌ڵام هاوشه‌وه‌ی ٧٥٧ جاری پێشوو، داواكارییه‌كه ڕه‌ت كرایه‌وه و ڕێگه نه‌درا پارێزه‌ران سه‌ردانی ئیمڕاڵی بكه‌ن.
پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، له ٢٧ی ته‌مووزی ٢٠١١ به‌دواوه ڕێگه‌یان پێ‌نادرێت ئۆجالان ببینن. پێشتر به بیانووی «ناله‌باری كه‌شوهه‌وا»، «كۆسته‌ر خرا بووه» و «كۆسته‌ر چاك ده‌كرێته‌وه» نه‌یانده‌هێشت پارێزه‌ران سه‌ردانی ئۆجالان بكه‌ن. له ٢٠١٦ به‌دواوه، بیانووی «باری نائاسایی»یان زیاد كردووه.
s.m