دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا لە بارەی جزیرە بڕیارێکی سەیری دا

دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا سەبارەت بە تاوان و کۆمەڵکوژی و دڕندەیی ڕژێمی تورکیا لە جزیرەی بۆتان بڕیارێکی سەیر و سەمەرەی دا و بەسەرکردنەوەی کەسوکاری قوربانییەکانی ڕەت کردەوە.

دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا سەبارەت بە تاوان و کۆمەڵکوژی و دڕندەیی ڕژێمی تورکیا لە جزیرەی بۆتان بڕیارێکی سەیر و سەمەرەی دا و بەسەرکردنەوەی کەسوکاری قوربانییەکانی ڕەت کردەوە.

سەبارەت بە کۆمەڵکوژکردنی ۱۳۷ کەس لە ژێرزەمینەکانی ناوچەی جزیرەی بۆتان لە ساڵانی ۲۰۱٥ و ۲۰۱٦ لە لایەن ڕژێمی تورکیاوە، کەسوکاری قوربانیانی جزیرە دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپایان لە ڕێی پارێزەر ڕەمەزان دەمیر بەسەر کردبوویەوە.

بەڵام دادگاکە وێڕای بەڵگەی حاشاهەڵنەگر و ڕاپۆرتی نەتەوەیەکگرتووەکان و پارلەمانی ئەورووپا و چەندین ڕێکخراوی مافی مرۆڤ و وتەی شایەتحاڵەکان و ئاستەنگییەکان لە نێوخۆی تورکیا بۆ پەردەپۆشکردنی کۆمەڵکوژیەکە، لەو بارەوە بڕیارێکی سەیر و سەمەرە و چاوەڕوان نەکراوی دا. دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا بە بیانوی ئەوەی دۆسیەی جزیرە هێشتا لە نێو تورکیا دەکرێت کاری لەسەر بکرێت و قوربانیان دەتوانن دادگای دەستوری تورکیا بەسەر بکەنەوە، بە کۆی دەنگ بەسەرکردنەوەکەی ڕەت کردەوە.

هـ.هـ