دادگایکردنی موستەفا چەلیکی کوردستانی لە ئەڵمانیا دەستپێدەکات

دانیشتنی دادگایکردنی موستەفا چەلیکی کوردستانی، کە لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ەوە بۆ جاری دووەم لە برێمنی ئەڵمانیا دەستگیرکرابوو، لە سبەێنییەوە دەستیپێکرد.

موستەفا چەلیکی کوردستان کە لە برێمن پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتابوویە سەر ماڵەکەى و دواتر دەستگیریانکردبوو و لەو کاتەوە لە زیندان راگیراوە، بڕیارە لە ٣ی تەممووزەوە تاوەکو ٩ی ئەیلول ١١ دانیشتنی دادگایکردنی بەڕێوەبچێت.

خاڵی ١٢٩، دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کارە ناهەقییەکانی دژی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان و بە تایبەتی لە دژی چالاکوانان و سیاسەتمەدارانی کورد بەکاری دەهێنێت و جارێکیتر چەلیک لە ٢٠١٥دا لەو چوارچێوەیەدا دادگایی کرابوون.

چەلیک کە بۆ ماوەى ٢ ساڵ بە بارمتە گیرابوو، لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠دا هێزە ئەمنییەکان دووبارە هەڵیانکوتایەوە سەر ماڵەکەى لە برێمن و دەستگیریان کردەوە.

چەلیک سەرباری نەخۆشیی کرۆنیک و دەمارەوە، کە گورچیلەکانى ئیدی لە کار کەتبوون، لە ژێر چارەسەریدا بوو، ماوەى چەند هەفتەیەک بوو لەلایەن پزیشکەکانەوە لە ژێر چاودێریدا بو و چارەسەریی بۆ دەکرا.

دانیشتنی دادگایکردنی چەلیک لە هامبورگی ئەڵمانیا، لە سیڤەلکینگپلاتز ٣ و لە رۆژانی ٣، ٩، ١٠، ٣٠ی تەممووز و هەروەها لە رۆژانی ٦، ٧، ١٣ و ١٤ی ئاب و رۆژانی ٧ و ٩ی ئەیلولی ٢٠٢٠ بەرێوەدەچن.

ژ.ت