داواکاری گشتی لە چوارچێوەی دۆسیەی 'ژیتەم' دا داوای کرد تۆمەتباران ئازاد بکرێن

لە چوارچێوەی دانیشتنی دادگادا لەسەر دۆسیەی 'ژیتەم' داواکاری گشتی داوای کرد تۆمەتبارانی ئەو دۆسیەیە ئازاد بکرێن.

دانیشتنی دادگا لەسەر دۆسیەی 'ژیتەم' لە یەکەمین دادگای سزای تاوانە قورسەکانی ئەنکەرە بەرێوە چوو.

هەر یەک لە پەروین بولدان هاوسەرۆکی هەدەپەو بەگوم ئەردۆغانی کچی نامیق ئەردۆغان کە یەکێکە لەو ١٩ کەسەی لە چوارچێوەی تاوانەکانی ژیتەمدا کۆژراون، هەروەها چەندین کەسی دیکە بەشداری دانیشتنی دادگاییەکە بوون.

لە چوارچێوەی دانیشتنەکەدا داواکاری گشتی داوای کرد دۆسیەی مەحمود یلدرم جودا بکرێتەوەو تۆمەتبارانی دیکەی ئەو دۆسیەیە ئازاد بکرێن.

کەسوکاری ونبووەکانیش بەرامبەر بەو داواکەی داواکاری گشتی ناڕەزایەتییان دەربڕی و رایانگەیاند، "ئێمە دڵنیاین کە دادو یەکسانی لەم ناوچەیە جێبەجێ ناکرێت، تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکان، بەرپرسیارن لەو تاوانانەی ئەنجام دراون، ئەوان لە ناو ویژدانی ئێمەدا تاوانبارن."

ز.ش