دەستەیەک لە مانهایمەوە ئێشکگریی ئازادییان وەرگرت

چالاکی ئێشکگری بۆ ئازادیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا  ئۆجالان ٣٦٧ هەفتەیە بەردەوامە و لە لایەن ئەندامانی ئەنجومەنی گەل لە مانهایم-ەوە چالاکیى ئەم هەفتەیە وەرگیرا.

بۆ ئازادیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ / ٤ی پووشپەڕ ئێشکگریی ئازادی دەستیپێکردبوو. ئێشکگرییەکە ماوەى ٨ ساڵی تێپەڕاندووە و تاوەکو رۆژی ئەمڕۆ ئێشکگریییەکە بەبێ وچان بەردەوامە.

چالاکی ئێشکگریییەکە لە ٣٦٧ هەفتەیەدا بەردەوامە. خالس دۆغان، مەحمود یوجەل، شەعبان ئاکتاش، عەزیز ئاکتاش و ئەحمەد ئاکتاش لە شاری مانهایمەوە هاتوون و ئێشکگرییەکەیان بۆ ماوەى هەفتەیەک وەرگرت.

'ئێشکگریی شکۆیە بۆ هەموو مرۆڤایەتی'

بەناوی دەستەکە لێدوان درا و راگەیاندرا، پاراستنی ئازادیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێوەری هەموو کوردێکە. لە لێدوانەکەدا وترا: "ئەو ئێشکگرییە هەم بۆ رێبەرایەتی و هەم بۆ کوردیش و هەم بۆ مرۆڤایەتیش چالاکییەکی شکۆدارە. بۆ ئەوەی ئەو چالاکییە بەهێز بێت، دەبێت هەموو وڵاتپارێزان بەرپرسیارێتی وەرگرن. ئەو چالاکییە هەتا ئازادیی رێبەرایەتی بەردەوام دەبێت، بۆیە نابێت وەکو چالاکییەکی کاتیی لێی بڕوانین".

هەتا ئەمڕۆ نزیکەی ٢ هەزار کەس بەشداریی ئێشکگرییەکە بوون و رایانگەیاند، نیشانی جیهانی دەدەین کە دەستبەرداری ئازادیی ئۆجالان نابین.

ر.م