سی پی تی: سه‌ردانی ئیمڕاڵی و زۆر زیندانی دیكه‌مان كرد
سی پی تی پاش بێده‌نگییه‌كی ماوه‌درێژ ڕایگه‌یاند، له‌م مانگه‌دا سه‌ردانی زیندانی ئیمڕاڵی و زۆر زیندانی دیكه‌ی كوردستان و توركیای كردووه.
سی پی تی پاش بێده‌نگییه‌كی ماوه‌درێژ ڕایگه‌یاند، له‌م مانگه‌دا سه‌ردانی زیندانی ئیمڕاڵی و زۆر زیندانی دیكه‌ی كوردستان و توركیای كردووه.
كۆمیته‌ی ڕێگرتن له ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ر به كۆنسه‌ی ئه‌ورووپا (سی پی تی - CPT) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد له‌نێوان ڕۆژانی ٦-١٧ی ئایار\١٦-٢٧ی گوڵان سه‌ردانی زۆر زیندانی كوردستان و توركیای كردووه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، له چێوه‌ی سه‌ردانه‌كاندا سه‌ردانی زیندانی ئیمڕاڵییان كردووه كه ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان-ی تێدا زیندانی كراوه. تا ئێستا دیار نییه له ڕاپۆرته‌كه‌ی سی پی تی-دا باسی چی كراوه و هیچ جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ ڕاپۆرته‌كه‌ی ساڵی ٢٠١٦ یان نا.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه، شاندی سی پی تی سه‌ردانی زیندانه‌كانی ئیسته‌نبووڵ، ئامه‌د، ئه‌نقه‌ره، پرسووس و زۆر زیندانی دیكه و بنكه‌كانی پۆلیسی كردووه. هه‌روه‌ها چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ سه‌دان كه‌س كراوه كه ئازاد كراون یان هێشتا له زینداندان.
شاندی سی پی تی له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه، داد و ته‌ندرووستیی توركیا و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی توركیا دیداری ئه‌نجام داوه. ده‌رباره‌ی بنكه‌كانی پۆلیس له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی تورك گفتوگۆی كردووه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، شانده‌كه‌ی سی پی تی به سه‌رۆكایه‌تی مایكۆلا گناتۆڤسكی پێكهاتووه له میشائیل نۆیراوته‌ر به‌رپرسی سی پی تی له توركیا، ئه‌لڤین ئالیه‌ڤ یه‌كێك له سكرتێرانی ڕێكخراوه‌كه و هه‌ریه‌كه له جۆرجیا ئاله‌مپیه‌ڤیج، نیكۆ هیرش، یولیا كۆزما، داڤۆر سترینۆڤیج و هانس ڤۆلف.
s.m