لە ئەدەنە ٦ کەس دەستگیرکران

پێش ساڵیادی ڕاپەڕین بۆ کۆبانێ لە رۆژانی ٦ و ٧ی تشرینى یەکەمدا، پۆلیس لە ئەدەنە هەڵیکوتایە سەر ماڵان و ٦ کەسی دەستگیرکرد.

سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ پۆلیس لە ئەدەنە بە پاساوی ئەوەى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا "پڕوپاگەندەیان بۆ رێکخستن کردووە" هەڵیکوتایە سەر ماڵان و ٦ کەسیان دەستگیرکرد.

تاوەکو ئێستا ناوی کەسە دەستگیرکراوەکان ئاشکرا نەکراون.

ر.م