لە لیماسۆلی قوبرس یادی شەهیدان بەرز راگیرا

لە ناوەندی کەلتوری کورد لە ناوچەى ئۆفیلۆس لە شاری لیماسۆل لە قوبرس، یادی شەهید غەمگین سەتکار (عەبدوڵا تەمەل) بەرز راگیرا.

لە یادەکەدا ئەندامانى بنەماڵەى شەهید غەمگین سەتکار، پیرۆز تەمەل، سولەیمان تەمەلی ئامۆزای و فاتمە ژیرکی و کامیل ئاکالن وەکو نوێنەری ناوەندی کولتوریی کورد لە ئۆفیلۆس وتەیان پێشکەش کرد.

فاتمە ژیرکی بەناوی بنەماڵەی تەمەلەوە وتی: "گوندەکەمان سەتکار، لە ئەلکێ لەناوەندی یەکگرتوونی هەر چوار لای کوردستانە و تاوەکو ئێستا رێگا نەدراوە دوژمن لەو هەرێمەدا باڵادەست بێت. لەشەڕی باشوور لە ساڵی ١٩٧٦ و کۆمەڵکوژیی هەڵەبجەی ساڵی ١٩٨٨دا هەزاران رۆڵەی بۆتان لە دژی سەدام شەڕیان کرد و خاوەندارییان لە گەلی باشوور کرد. حیزبە گەورەکانی باشوور و لە پێش هەموویانەوە دەبێت (ی.ن.ک) و (پ.د.ک) رێگە بە داگیرکەریی دەوڵەتی تورک نەدەن. دەبێت لە پێناو یەکێتیى کورد دا دەست بە جموجوڵ و تێکۆشان بکەن".

لە یادی بەرز راگرتنەکەدا سینەفزیۆنەک لەبارەی براگەورەی شەهید سەتکار، یوسف تەمەل و شەهید مەروان مەردین کە یەکێکیە لە شەهیدانی عەفرین و سەما یوجە نمایشکرا.

یادەکە بە دروشمی "شەهید نامرن" کۆتایی پێهات.

 

ر.م