پارێزه‌ران جارێكی دیكه داوای دیداری ئۆجالانیان كرد
پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی ئیمڕاڵی جارێكی دیكه داواكارییه‌كیان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی شاری بوورسا كرد.
پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی ئیمڕاڵی جارێكی دیكه داواكارییه‌كیان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی شاری بوورسا كرد.
پارێزه‌ران ڕێزان ساریجه، ئیبراهیم بیلمه‌ز، ڕازیه توورگووت و سه‌ربای كۆكلوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ بتوانن چاویان به موه‌كیلی خۆیان بكه‌وێت، داواكارییان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی بوورسا كرد.
دوای ٨ ساڵ، پارێزه‌رانی ئۆجالان نه‌ورۆز ئوویسال و ڕێزان ساریجه بۆ یه‌كه‌م جار له ٢ی ئایار\١٢ی گوڵان توانییان چاویان به ئۆجالان بكه‌وێت. له‌و كاته‌وه سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی پارێزه‌ران، هیچ دیدارێكی دیكه ئه‌نجام نه‌دراوه.
s.m