بە پێی زانیارییەکان، بەندکراوی سیاسی حسێن پۆڵات کە ٢٤ ساڵ بوو بەندکراو بوو، ٢٥ی ئەم مانگە لە گرتووخانەی پیتی (F) ی تەکیرداغ بە هۆی ئەوەی تووشی برینی گەدە ببوو، رەوانەی نەخۆشخانە کراوە، بەڵام بە بیانووی ئەوەی "جێگا نییە" گەڕاندوویانەتەوە بۆ بەندیخانە.
پۆڵات لەو نێوەندەدا دەرفەتی بینیبوو بە تەلەفۆن لەگەڵ خانەوادەکەی قسە بکات و پێی وتبوون، گیانی ئاوساوە و تەنها دەرزییەکیان لێداوە و دواتر گەڕاندوویانتەوە بۆ بەندیخانە.
پۆڵات لە تەلەفۆنەکە وتوویەتی، "هەست دەکەم دەمرم". دوای ماوەیەکی کورت، گیانی لەدەستداوە..
بڕیارە جەنازەی پۆڵات لە ناوچەی کەستەلی شاری بورسا بەخاک بسپێردرێت.
ز.ش