یاریی سوپای تورک؛ ئۆپەراسیۆنی پەنجە
سوپای تورک ڤیدیۆی یارییەکی کۆمپیوتەری وەکو دیمەنی ئۆپەراسیۆنی پەنجە پیشان دا.
سوپای تورک ڤیدیۆی یارییەکی کۆمپیوتەری وەکو دیمەنی ئۆپەراسیۆنی پەنجە پیشان دا.
سوپای تورک لە ٢٧ی ئایار/٦ی جۆزەردان-دا لە ناوچەکانی شەکیف و شەهید دەروێش لە هەرێمی خواكوركی باشووری کوردستان دهستی به ئۆپەراسیۆنی داگیرکاری كرد. بە كۆپتهر سهربازهكانی هێنایه ناوچەکە و به ڕای گشتی ڕاگهیاند کە ئهم كاره ناوی «ئۆپەراسیۆنی پەنجە»یه.
میدیاکانی شەڕی تایبەت ههر زوو ئەرکی خۆیان جێبەجێ كرد، لە ڕۆژانی سهرهتاوه ئۆپەراسیۆنەکەیان به گهوره پیشان دەدا و بە چەند درۆیەک ڕای گشتی هەڵخەڵەتاند.
سەربازییان هێنانه ئەو شوێنانەی گەریلای لێ نییە
خوولووسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا لە ٣١ی ئایار/١٠ی جۆزەردان-دا ڕایگهیاند، «ئێمە چووینە نێو لانەکانیان». دواتر ئاشکرابوو کە ئەو قسەیە ڕاست نییە. چونکە ئەو شوێنانەی ئەوان سەربازییان بۆ بردووه، گەریلای لێ نییە.
یارییهکەیان ئاشکرا بوو
سوپای تورک بۆ ئەوەی شكستی خۆی لە بەرانبەر گەریلادا بشارێتەوە، هاوشێوهی كاتی داگیرکردنی عەفرین پهنای بۆ یارییهكانی کۆمپیوتەر برد. ئاشکرابوو کە ئەو دیمەنانەی سوپای توك به ناوی ئۆپهراسیۆنی خواكورك به مێدیاكانی داوه، لە دوو یاریی کۆمپیوتەری بەناوی «ئارما٣ - Arma 3» و «مێدل ئۆف هۆرۆر - Medal Of Horor» وەرگیراون.
ئەو دیمەنەی لە زوومی کامێراوه سەربازەکان پیشان دهدات كه دادەبەزنه سەر گردێك، وەکو دیمەنی ئۆپەراسیۆنی خواكورك پیشان دراوه. بەم كاره ئهوهیان پیشان دا كه گوایه كۆپتهرهكهیان بەبێ كێشه دەسوڕێنهوه و گەریلاش ناتوانن شتێک بکەن. لە دیمەنەکاندا دهبینرێت کە پەروانەی كۆپتهرهكه بە شێوەیەکی ئاسایی ناسوڕێتەوە. ئەو کاتەی سەربازەکان كۆپتهر دادەبەزنە سەر گردەکە، شتێکی نەناسراو لە ئاسمان دەفڕێت کە پێشتر نەبینراوە.
s.m