بە موشەک هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازی ئەمریکیەکان لە بەغدا

بە موشەک هێرشکرایە سەر بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە نزیک فرۆکەخانەی بەغدا.

لە ٧ی تشرینی یەکەم و لەدوای دەستپێکردنی شەڕی ئیرائیل-حەماس، هێرشەکان لە دژی بارەگاکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێونەتەوەیی لە عێراق روویان لە زیادبوون کردووە.

بە گوێرەی میدیای عێراق لە دژی بارەگای سەربازی ئەمریکا لە نزیک فرۆکەخنەی بەغدا سەرلەبەیانی هەینی بە موشەک هێرش ئەنجامدرا.

راگەیەندرا کە یەک لە مووشەکەکان لە دەوروبەری بارەگاکە کەوتووەتە خوارەوە و ئەوانی دیکە لە رێگەی سیستمی بەرگرییەوە تەقێنراونەتەوە.

بە گوێرەی سەرچاوە ئەمنییەکان رۆژی پێنج شەممە لە ناو بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە ئەنبار کە هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانی تێدان تەقینەوەیەک روویدا. راگەیەندرا کە تەقینەوەکە دوای هێرشی مووشەکی روویدا.

هەمان رۆژ لە شاری هەولێری باشووری کوردستان بە درۆن هێرشکرابووە سەر بنکەی سەربازی هێزەکانی ئەمریکا.