بایدن بەرپرسیاری هێرشەکەی سەر نەخۆشخانەی غەززەی خستە ئەستۆی بزووتنەوەی حەماس

سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیلی کرد و لەو سەردانەدا هێزە چەکدارانی فەلەستینی لە هێرشکردنە سەر نەخۆشخانەکەی غەززەی بە بەرپرسیار زانی.

لە سەردانەکەیدا بۆ ئیسرائیل، جۆ بایدن، پشتیوانی لە لێدوانەکانی بنیامین نەتانیاهو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کرد و ڕایگەیاند، "بەهۆی تەقینەوەکەی دوێنێی نەخۆشخانەی غەززە زۆر دڵتەنگ بووم و تووشی شۆک بووم، بە پشتبەستن بەو شتانەی کە بینیومە، تێدەگەین کە لایەنی بەرامبەر ئەم کارەی کردووە".

بایدن بە نەیتانیاهوی وت:"ئەمریکا هاوخەمی ئێوەیە و لەگەڵ ئێوە دەبێت"دەستنیشانی کرد 'جیهانی هاوچەرخ' دەبێت لەدژی حەماس یەکبگرن.

بایدن ئاماژەی بەوەشکرد، حەماس جگە لە "ئازار" هیچی تر بە فەلەستینییەکان نادات.

دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل هەروەها جیهادی ئیسلامییان بە هێرشکردنە سەر نەخۆشخانەکە تاوانبارزانی. حەماس ئیسرائیل تاوانبار دەکات. سوپای ئیسرائیل بانگەشەی ئەوە دەکات کە بەڵگەیان لەبەردەستدایە.

لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاند، کە لە سەرەتای شەڕی ٧ی تەشرینی یەکەمەوە تا ئێستا زیاتر لە ٣ هەزار و ٣٠٠ فەلەستینی کوژراون.