عەبدوڵاهیان: هۆشدارییەکی جددیمان بە ئەمریکا داوە

وەزیری دەرەوەی ئێران حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان ڕایگەیاند، هۆشدارییان بە ئەمریکا داوە کە هێرشکردنە سەر یەمەن بە هاوبەشی لەگەڵ ئینگلتەرا ستراتیژێکی هەڵەیە.

لە یەکەم ڕۆژی گەشتەکەیدا بۆ نیویۆرک، وەزیری دەرەوەی ئێران عەبدوڵاهیان دوای کۆبوونەوە دوو قۆڵییەکەی چەند لێدوانێکی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر عەبدوڵاهیان وەڵامی پرسیاری پەیامنێری ئیرنا نیویۆرکی دایەوە و  وتی:"پەیام و هۆشدارییەکی جددیمان بە ئەمریکییەکان داوە.

وەزیری دەرەوەی یەمەن هەروەها وتی: "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و شانشینی یەکگرتوو هاوکارن و هێرش دەکەنە سەر ناوچەکانی یەمەن. ئەمەش مەترسی لەسەر ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە دروست دەکات و دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی شەڕ".

ئەم ڕاگەیاندنە دوای هێرشی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر حوسییەکان بڵاو بووەوە. لە بەیاننامەی نووسراوی هاوبەشی هەردوو وڵاتدا هاتووە: لە هێرشەکەی ئەمڕۆدا، کۆگای ژێرزەمینیی حوسییەکان و پێگەی مووشەکی و چاودێری ئاسمانی حوسییەکان کرانە ئامانج.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هێرشەکە بە ئامانجی "لەناوبردن و بێلایەنکردنی ئەو جبەخانەیە ئەنجامدراوە کە حوسییەکان بازرگانی جیهانی و ژیانی دەریاوانە بێتاوانەکان دەخەنە مەترسییەوە".

حوسییەکان کە بزووتنەوەیەکی نزیک لە ئێرانە، بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ڕۆژی یەکشەممەیان بۆ سەر کەشتییەکی سەربازیی ئەمریکا لە کەناراوەکانی یەمەن لە ئەستۆ گرتبوو.

لە مانگی ئایارەوە حوسییەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە پاڵپشتی فەلەستینییەکان دەکەن لە غەززە، هەروەها بە چەندین مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردووەتە سەر ئەو کەشتیانەی کە بانگەشەی ئەوە دەکەن هی ئیسرائیلن.