دەرگایی سنوری نێوان پاکستان و ئەڤغانستان کرایەوە

دەرگایی سنوری نێوان پاکستان و ئەڤغانستان، داوی ئەوەی بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ داخرابوو، دوبارە کرایەوە.

کاربەدەستێکی پاکستانی، دەربارەی کردنەوەی دەرگایی سنوری نێوان پاکستان و ئەڤغانستان، بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی ڕاگەیاند: "دوابەدوای دانوستانەکانی نێوان ئیسالام ئاباد و کابوڵ، دەرگایی سنوری نێوان ئەو دوڵاتە سەر لە نوێکرایەوە. هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە ڕێبوارانی ئەو دوو وڵاتە، هەتا ٣١ی ئازار دەتوانن بە بێ فیزا هاتوچۆ بکەن، بەڵام لە دوایی ئەو کاتەوە، بۆ هاتوچۆکردن پێویستیان بە فیزا و پاسپۆرتە".

مەرزی سنوری تورخام، لە پێشتردا بەهۆیی ئەوەیی زۆرێک لە ئەڤغانیەکان پاسپۆرتیان نەبووە، هەروەها بە هۆیی فشاری زۆری کاربەدەستانی پاکستانەوە چەندین جار داخراوە.

بە گوێرەی ئامارەکانی ڕێکخراوی نێو دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەران، نزیکەیی نیو ملیۆن ئەڤغانی لە سەرەتایی مانگی ئەیلولەوە لە پاکستانەوە گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتی خۆیان.