لە پاڵاوگەیەکی ئێران تەقینەوەیەک ڕوویدا: کەسێک گیانی لەدەست دا، دوو کەسیش بریندار بوون

تەقینەوەیەک لە پاڵاوگەیەکی نەوت لە باشووری ئێران ڕوویدا. کەسێک گیانی لەدەستدا، دوو کەسیش بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ئیرنا، ڕووداوەکە لە پاڵاوگەیەکی نەوتی کۆمپانیایەکی تایبەت لە نزیک شارۆچکەی بەندەر عەباس ڕوویداوە. وەها ڕاگەیاندراوە کە تەقینەوەکە 'لە کاتی چاککردنەوە' ڕوویداوە.

بەپێی راگەیاندراوی کۆمپانیاکە، ڕووداوەکە ' گرنگ نییە و هیچ شتێک بەسەر کەسدا نەهاتووە'، 'تەنها ٢ کەس برینداربوون' و 'چارەسەریان بۆ کراوە'.

بەڵام حەبیب بەهادوری قایمقامی ناوچەکە، بە ئاژانسی ئیرنای وتووە کە کەسێک گیانی لەدەستداوە و باری یەکێک لە بریندارەکانیش "باش نییە".