لە ئێران دوو کەس بە هۆی 'سوتاندنی قورئان' لەسێدارەدران

لە ئێران دوو کەس بە تۆمەتی سوتاندنی قورئان و سوکایەتی بە پیغەمبەری ئیسلام لە سێدارەدران.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژنسی میزانی سەر سەر بە دەسەڵتی دادوەری ئێران، سەدڕوڵا زارعی و یوسف مێهرداد بە هۆی 'سوکایەتی بە پێغەمبەر و سوتاندنی قورئان' سەرلەبەینی ئەمرۆ دووشەممە لە سێدارەدراون.

بە گوێرەی هەوڵەکە لە ئاداری ٢٠٢١دا یەک لە دوو کەسە دانی بەوەدا ناوە کە لە رێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە سوکایەتی کردووە.

رێکخراوەکانی مافەکانی مرپڤ رایانگەیاندووە، لە ئێران لە رێگەی ئەشکەنجەوە دەستگیرکراوان ناچار بە دانپێدانان دەکرێن.

بە پێی راپۆرتی زۆرینەی رێکخراوەکانی داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ لەوانە رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی ئێران لە دوای چین لە پلەی دووەمی وڵاتانی جیهاندایە لە رووی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان.

هەروەها لە ئامارەکانی هەردوو رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران و رێکخراوی بەرەنگاربوونەوەی سزای لەسێدارەدان کە ناوەندەکەی لە پاریسە لە ساڵی ٢٠٢٢دا بەراورد لەگەڵ ساڵی پێشووتر، ژمارەی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لە ئێران بە رێژەی لەسەدا ٧٥ زیادی کردووە.

روونیشیان کردووەتەوە، ساڵی ٢٠٢١ لە ئێران ٣٣٣ کەس لەسێدارەدرابوون، ئەو ژمارەیە لە ساڵی ٢٠٢٢ دا بۆ ٥٨٢ کەس بەرزبووەتەوە.

هـ. ب