ئەمجارە ئێران لە ڕووسیاوە مانگی دەستکردێکی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد

ئێران ڕۆژی پێنجشەممە، مانگی دەستکردێکی وێنەهەڵگر و تلەسکۆپی لە ڕووسیاوە ئاراستەی بۆشایی ئاسمان کرد.

هەڵدانی مانگی دەستکردی "پارس-یەکەم" بە ئۆتۆمبێلی هەڵدانی سۆیوزی ڕووسی، ڕاستەوخۆ لە تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێرانەوە بڵاو کرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵی فەرمی ئێران ئیرنا، ئەم مانگە دەستکردە بە سەرکەوتوویی لە بنکەی ئاسمانی ڤۆستۆچنی ڕووسیا کە  ٨ هەزار کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی مۆسکۆوە دوورە ڕەوانەی ئاسمان کراوە.

عیسا زارەپوور وەزیری پەیوەندییەکانی ئێران، ڕایگەیاند کە پارسی یەکەم لە ئێران "بەتەواوی" ئامادە کرابوو. ئێران لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا نزیکەی دە مانگی دەستکردی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کردووە، لە مانگی کانوونی دووەمدا ڕاگەیەندرا کە بۆ یەکەمجار سێ مانگی دەستکردیان ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کردووە.