ئیسرائیل داوای لە هاووڵاتیانی کرد تورکیا جێبهێڵن

ئیسرائیل رایگەیاند، کە ئاسایشی هاووڵاتیانیان لە تورکیا پارێزراو نییە و داوای کرد کە هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە جێبهێڵن.

ئیسرائیل لە پێناو سەلامەتی و ئاسایشی هاووڵاتیانی کە دانیشتووی تورکیان، داوای لێکردن ئەو وڵاتە جێبهێڵن.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، کۆنسوڵخانەی ئیسرائیل لە ئیستەنبوڵ سەرنجی راکێشا بۆ سەر 'هەڕەشەی تیرۆریستی' لە دژی هاووڵاتیانی ئیسرائیلی لە دەرەوەی وڵات و لەو چوارچێوەدا داوای لە هاووڵاتیانی کرد کە لەپێناو سەلامەتی خۆیان دەستبەجێ تورکیا جێبهێڵن.

بە گوێرەی هەمان سەرچاوە بۆ ئەو ئیسرائیلیانەی کە سەردانی تورکیا دەکەن وشیارکردنەوە لە 'بەرزترین ئاست، لە پلەی ٤' راگەیەندراوە.