گەنجانی شۆڕشگێڕ: لە ۱۳ شوێن بۆ ئۆجالان چالاکیمان ئەنجام داوە

هەر دوو ڕێکخراوی گەنجانی شۆڕشگێڕی (DGH-DGK) لە دژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی سەر ئۆجالان لە ۱۳ شاری و ناوچەی تورکیا چالاکییان ئەنجام داوە و ۸ کارگە و چەندین ماشینی ڕژێمی تورکیایان سوتاندوە.

هەر دوو ڕێکخراوی گەنجانی شۆڕشگێڕی (DGH-DGKH)، بە بڵاوکراوەیەک ڕایانگەیاندوە: لە ۲۰ مین ساڵوەگەڕی پیلانگێڕی نێودەوڵەتێ کە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەچوە، لە سەرویانەوە شاری ئەستەنبوڵ لە ۱۳ شار و ناوچەی تورکیا چالاکی شۆڕشگێڕییان ئەنجام داوە.

گەنجانی شۆڕشگێڕی (DGH-DGKH) ئاشکرایان کردوە: لەو چالاکییانەدا، ۸ کارگە و چەندین ماشینی سەر بە ڕژێمی تورکیا و  کەسانی هاوکای ئەو ڕژێمە سوتێنراون. هاوکات لە زۆر شوێن پانکارت و لافیتە هەڵواسراون و لە سەر دیوارەکان بە نوسین پیلانگێڕی و گەلەکۆمەی ۹ی ئۆکتۆبەر ڕسوا کراوە و پا بەندبوونی خۆمان بە ڕێباز و فەلسەفەکەی ڕێبەر ئاپۆوە دووپات کردوەتەوە. 

گەنجانی شۆڕشگێڕی (DGH-DGKH) وردەکاری بەشێک لە چالاکییەکانیانی بەم شێوەیە خستووتە ڕوو:

٦ی ئۆکتۆبەر کاتژمێر ۲٤:۰۰ نیوەشەو، کارگەی کۆزمەتلیک کە دەکەوێتە گەڕەکی ئەسەنئەڤلەری ناوچەی عومرانییەی ئەستەنبوڵ بە تەواوەتی سوتێنراوە.

٦ی ئۆکتۆبەر کاتژمێر ۲۰:۳۰ خولەکی شەو، کارگەی بەرهەمهێنانی پلاستیک لە گەڕەکی ڤەتەنی شاری ئەستەنبوڵ ئاگری تێبەردراوە و بەتەواوەتی سوتێنراوە.

۷ی ئۆتۆبەر کاتژمێر ۱٥:۳۰ خولەکی دوانیوەڕۆ، لە شاری ئەنتالیا کارگەیەکی دیکەی پلاستیک سوتێنراوە و زیانی زۆر گەورەی پێگەیەندراوە.

۷ ئۆکتۆبەر لە سەر ڕێی سەیهان-ئەدەنە پانکارتێکێ گەورە کە لە سەری نوسرابوو "پیلانگێڕی نێودەوڵەتی شەرمەزار دەکەین" هەڵواسراوە.

۸ی ئۆکتۆبەر لە کوچکچەکمەجەی ئەستەنبوڵ ۳ ماشینی هاوکارانی ڕژێمی تورکیا بە تەواوەتی سوتێنراون.

۸ ئۆکتۆبەر لە ناوچەی ئەسەنیۆرتی ئەستەنبۆڵ ۲ ماشینی هاوکارانی ڕژێمی تورکیا بە تەواوەتی سوتێنراون.

۸ی ئۆکتۆبەر لە ناوچەی بەیئۆغلوی ئەستەنبوڵ، ۳ ماشینی هاوکارانی میت و ڕژێمی ئاکەپە بە تەواوەتی سوتێنراون.

۹ی ئۆکتۆبەر لە ناوچەی ئۆرتاجای شاری موغلا هەمبارێکی ڕنی نان سەر کەی هی هاوکارێکی ئاکەپە بووە، ئاگری تێبەردراوە و بە تەواوەتی سوتێنراوە.

۹ی ئۆکتۆبەر یەکینەکانمان لە گەڕەکەکانی، ڕەزان، فاتیح، سەلاحەدینی ئەیوبی، ٥ نیسان بەنوسین لە سەر دیوار پیلانگێری نێودەوڵەتیان شەرمەزار کراوە.

۱۰ ئۆکتۆبەر لە ناوچەی ئالیاگای ئیزمیر، یەکینەکانمان ئاگریان لە کارگەیەکی ڕۆن بەرداوە کە هی کابرایەکی ئاکەپەیی بووە و زیانی گەورەی پێگەیەندراوە.

۱۱ی ئۆکتۆبەر لە ناوچەی باشیسکەڵای شاری کۆجالی کارگەیەکی سەر بە خاوەنکارێکی ئاکەپە ئاگری تێبەربەردراوە و بە تەواوی سوتێنراوە.

۱۲ ئۆکتۆبەر لە ناوچەی عومرانەیەی ئەستەنبوڵ ئاگریان لە کۆگایەکی مۆبایل و ئامێری ئەلکترۆنی بەرداوە و بە تەواوەتی سوتێنراوە.

لە ۱۳ی ئۆکتۆبەر لە ساتەکانی بەرەبەیانیدا، لە گەڕەکی سوگوتلەری کوجالی ئاگر لە گارگەیەکی دیکە بەرداوە و لە ئەنجامدا بە تەواوەتی سوتێنراوە.

هـ.هـ