'ڕێبەر ئاپۆ گەڕانی ئازادیمانی بەهێزترکرد'

گەریلاکانی یەژا ستار ئەوەیان دیاریکرد، ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئەوان سەرچاوەیەکی گەورەی سودوەرگرتنە و وتیان: "هێز و مۆراڵـمان لە ڕێبەر ئاپۆوە وەردەگرین".

گەریلایی یەژا ستار دەلیلە بۆتان و مەدیا کۆبانێ بۆچوونی خۆیان لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان باسکرد و ئاماژەیان بەوەدا ڕێبەری گەلی کورد بۆ هەموو گەلانی جیهان تێدەکۆشێت.

گەریلای یەژا ستار دەلیلە بۆتان قسەیکرد و وتی: "کاتێک باسی ڕێبەرمان دەکرێت، بەها مرۆڤایەتییەکان دەکەوێتە بیری مرۆڤ. ڕێبەرمان نەک تەنها بۆ گەلی کورد، بەڵکو بۆ هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چارەسەری دەستنیشان دەکات. بە بەها مرۆڤایەتییەکانی سەرلەنوێ ژیان دەئافرێنێت. کاتێک مرۆڤ کار و بۆچوونەکانی ڕێبەر ئاپۆ ئاشنادەبێت، ڕاستی سروشتی مرۆڤ بۆ خۆی ڕادەکێشێت. کاتێک پێناسەیی ژیان لە ئەزموونەکانی خۆیەوە دەکات. ئەنجامەکانی ژیان هەڵدەسەنگێنێت. لەبەر ئەمەیە گەڕانی ئازادی ئێمە بە هێزتر دەکات. مرۆڤ لە بیرکردنەوەی پیس، کەسێتی سەرمایەداری پاک دەکاتەوە".

مەدیا کۆبانێ گەریلای یەژا ستار وتی: "ڕێبەر کە ئازادی کۆمەڵگایی بە ئازادی ژنەوە بەستەوە، بۆ ئێمە سەرچاوەیەکی گەورەیی سودوەرگرتنمانە. تەمەنی خۆیی بۆ گەلی خۆیی تەرخانکرد، ئازادی ژنی گەیاند بە بەرزترین ئاست، بۆیە لەو پێناوەدا بەرپرسیارێتیەکی گەورە دەکەێتە ئەستۆمان. کۆمەڵگا پێت دەڵێت 'تۆ بێکەڵکی' بەڵام ڕێبەر ئاپۆ ئازادی کۆمەڵگایی بە ئازادی ئێمەی ژنەوە بەستەوە. ئەمە هەستێکی جیاوازە. ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئێمە، بۆ گەلی کورد گرنگیەکی ئەوتۆیی هەیە، کە بە ووشە دەرنابڕێت. ئێمەیی ژن هێز و مۆراڵ و ورەمان لە ڕێبەر ئاپۆوە وەدەگرین".