هەپەگە: داگیرکەرێک سزادرا، ٢ مۆڵگەش خاپورکران

لە چالاکی گەریلاکانی ئازادیی کوردستاندا سەربازێکی تورکی داگیرکەر سزادرا، ٤ی دیکەش برینداربوون، ٢ مۆڵگەش خاپورکران و درۆنێکیش خرایە خوارەوە.

راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

"لە هەڕێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛

١٠ی ئەیلول لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. چالاکیەکە لە لایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

١٠ی ئەیلول کاتژمێر ١٠:١٨ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە نیشانەشکێنی لە داگیرکەران درا. داگیرکەرێک سزادرا.

١٠ی ئەیلول کاتژمێر ٠٩:٤٠ و ١٠:٠٠ لە بەرامبەر داگیرکەران کە هەوڵیان دەدا لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی جێگیربن، بە چەکی قورس چالاکی کرا. لە چالاکیەکەدا مۆڵگەیەک خاپورکرا و ٣ داگیرکەر برینداربوون.

١٠ی ئەیلول لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی نیوئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا وجمۆجۆڵی داگیرکەران وەستێندرا.

١٠ی ئەیلول کاتژمێر ١٦:١٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.

١١ی ئەیلول کاتژمێر ٠٥:١٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی نیوئۆتۆماتیک لە داگیرکەران. جموجۆڵی داگیرکەران وەستێندرا.

١١ی ئەیلول کاتژمێر ١٦:٥٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم لە بەرامبەر داگیرکەران کە دەیانویست بە تەقەمەنی قەدەغەکراو تونێلەکانی شەڕی ئێمە بۆردومان بکەن، بە سابۆتاژ چالاکی ئەنجامدرا.

لە هەرێمی خواکورک؛

١٠ی ئەیلول کاتژمێر ٠٨:٤٠ و ١٠:٣٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی شەهید هێمن ٢ جار بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. مۆڵگەیەک خاپورکرا.

١١ی ئەیلول کاتژمێر ٠٧:٥٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی شەهید هێمن بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.

لە هەرێمی مەتینا؛

١٠ی ئەیلول کاتژمێر ١٢:٥٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شێلازێ درۆنێک خرایەخوارەوە.

١٠ی ئەیلول کاتژمێر ١٧:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شێلازێ بە چەکی نیوئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا. جموجۆڵی داگیرکەران وەستێندرا.

لە هەرێمی هەفتانین؛

١ی ئەیلول کاتژمێر ١٧:٤٠ لە گۆڕەپانی خانتور لە دژی داگیرکەران کە هەوڵیان دەدا دار ببرنەوە بە چەکی قورس چالاکی کرا. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک برینداربوو. چالاکیەکە لەلایەن گەریلاکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرا.

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛

١٠ و ١١ی ئەیلول لە گۆڕەپانی بەرخودانی ساخی ئێف ئێم تونێلەکانمان ٥ جار بە تەقەمەنی قەدەغە بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

١٠، ١١ و ١٢ی ئەیلول لە هەڕێمی خواکورک گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شەهید شەریف، سنین، شاخی قەلە، لۆلان، بەربزن، شاخی مەسکەن، کەندەکۆڵا ١٣ جار، لە هەڕێمی گارە گۆڕەپانەکانی دەشتی کافیا، گرێ ٥ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی بێشیلی، سەری مەتینا، شێلازێ ٤ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار ٦ جار؛ بە گشتی ٢٨ جار بە فڕۆکەی شەڕ ئەو شوێنانە بۆردومان کران.

١٠ و ١١ ی ئەیلول لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانەکانی بەرخودانی سنین، لۆلان ٣ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی سەرێ مەتینا، بێشیلی ٣ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران".