لە دوای ڕێککەوتننامەی نێوان ئەنقەرە-بەغدادەوە بەلایەنی کەمەوە ٨ مەدەنی تیرۆرکراون

لە دوای ڕێککەوتننامەی سەربازی نێوان ئەنقەرە و بەغداد کە بە ڕۆڵی سەرەکی هێڵی خیانەتی پەدەکە لە ١٥ی ئاب مۆرکرا، هێرشەکانی دەوڵەتی فاشستی تورک دژ بە کەسانی مەدەنی زیادیکردووە.

لە دوای ڕێککەوتننامە سەربازییەکانی دەوڵەتی تورکەوە کە ئامانج لێی 'لکاندن'ی خاکی باشووری کوردستانە. هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر گۆڕەپانە ژیانییەکان و کەسانی مەدەنی لە باشووری کوردستان زیادیکردووە و بەو هۆکارە بە لایەنی کەمەوە ٨ کەس تیرۆرکراون و ٩ی دیکەش برینداربوون.

لە درێژەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکدا بۆسەر ڕاگەیاندنی ئازاد، لە ٢٣ی ئاب لە ناوچەی سەیدسادقی سەربە پارێزگای سلێمانی، لە هێرشی درۆنی بۆسەر ئۆتۆمبێلی ڕۆژنامەوانان هەردوو ڕۆژنامەوان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین شەهید بوون.

لە ٤ی ئەیلول لە هێرشی دۆرنی دەوڵەتی تورک بۆسەر ئۆتۆمبیلێکی  مەدەنی کە باوک و دووکوڕی تێدابوو لە نزیک خەلەکانی شارۆچکەی دۆکان. لە ئەنجامدا هەرسێ کەسی مەدەنی لە ناو ئۆتۆمبیلەکەیاندا شەهید دەبن.

لە ٥ی ئەیلول لە ئەنجامی هێرشی درۆنی دەوڵەتی تورک بۆسەر ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی ٣ مەدەنی شەهیدبوون.

کۆتا هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورک بۆسەر مەدەنی، هێرشی سەر کامپی ئاوارەکانی مەخمور بوو، لە ١٠ی ئەیلول کە لە ئەنجامدا ٣ ژن برینداربوون.

لە چوارچێوەی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکدا لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە بەلایەنی کەمەوە ٢٣ مەدەنی تیرۆرکراون، چەندینی دیکەش برینداربوون. هەروەها چەندین بارەگای نوێی داگیرکاری دروستکراون، کۆچبەریش لەسەر گوندنشینان سەپێنراوە. باخ و ڕەزەکانی گوندنشینان کاولکراون و بەشێکی زۆریشییان سوتێنراون، وە هێرشی ژێرخانی مەدەنیش کراوە.