مەراسیمی خەڵاتی ڕۆژنامەوانی ژنانی غوربەتلی ئەرسۆز ئەنجام دەدرێت
خەڵاتی ڕۆژنامەوانی ژنانی غوربەتلی ئەرسۆز لە ١٧ی حوزەیران بە مەراسیمێک پێشکەش بە ڕۆژنامەوانانی وەرگری خەڵاتەکە دەکرێت.
خەڵاتی ڕۆژنامەوانی ژنانی غوربەتلی ئەرسۆز لە ١٧ی حوزەیران بە مەراسیمێک پێشکەش بە ڕۆژنامەوانانی وەرگری خەڵاتەکە دەکرێت.
بانگەوازی بەشداربوون بۆ مەراسیمی بەخشینی خەڵاتی ڕۆژنامەوانی ژنانی غوربەتلی کرا، کە مەراسیمی خەڵاتکردنەکە لەلایەن کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانانی ژنی میزۆپۆتامیا (مەکەگە)ەوە ڕێکراوە. لە ڕۆژی ١٧ـی حوزەیراندا بە مەراسیمێک خەڵاتی ڕۆژنامەوانی ژنانی غوربەتلی پێشکەش بەو ڕۆژنامەوانانە دەکرێت کە بۆ خەڵاکردنەکە دیاری کراون.
غوربەتەلی ئەرسۆز کێیە؟
گوربەتەلی ئەرسۆز ساڵی ١٩٦٥ لە گوندی زڤەری ناوچەی پالۆی خارپیت لەدایک بووە، خوێندنی سەرەتایی لە گوندەکەی خۆی و ناوەندی لە شاری ئەدەنە تەواو کردووە. دوای تەواوکردنی بەشی کیمیا لە زانکۆی چوکرۆڤا، بڕوانامەی ماستەری لە بواری ژینگە و وزە بەدەستهێناوە و تاوەکو ساڵی ١٩٩٣ وەک یاریدەدەری کیمیا کاری کردووە. لە ساڵی ١٩٩٣ لە ڕۆژنامەی ئۆزگور گوندەم دەستی بە کاری ڕۆژنامەوانی کردووە. ئەرسۆز وەک یەکەم دەرهێنەری ژن لە پەخشێکی گشتی لە تورکیا دەربازی مێژوو بوو.
بە مەبەستی بیرهێنانەوەی ئەرسۆز کە لە ٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٧ لە هەرێمی کوردستاندا لە شەڕوپێکدادانێکدا شەهیدبوو، ٨ی تشرینی یەکەم وەک "ڕۆژی ڕۆژنامەوانانی ژنانی کورد" ناسێندرا و بوو بە سیمبولی ژنانی ڕۆژنامەوان. ئەرسۆز بە هەڵوێستی بوێرانەی لە ڕاگەیاندنی ئازاددا، پێشەنگایەتی میدیای کوردی کرد.