پزیشکیان: هێرشەکان وەڵامی توندی ئێرانی بە دواوە دەبێت
مه‌سعوود پزیشكیان سەرۆککۆماری ئێران ایگەیاند، ئێران بە وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توند ئیسرائیل لە کردەوەی خۆی پەشیمان دەکاتەوە.
مه‌سعوود پزیشكیان سەرۆککۆماری ئێران ایگەیاند، ئێران بە وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توند ئیسرائیل لە کردەوەی خۆی پەشیمان دەکاتەوە.
مەسعوود پزیشکیان لە پەیامێکییدا ئاماژەی بە بێدەنگ نەبوونی ئێران کرد پەیوەست بە هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆسەر وڵاتەکەی و گوت: "ئێران لە بەرانبەر ئەو هێرشەی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەی بێدەنگ نابێت و بە وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕه‌وا و توند ئیسرائیل لە کردەوەی خۆی پەشیمان دەکاتەوە، به‌رگریی له سه‌روه‌ری خۆمان ده‌كه‌ین.
پزیشکیان پەیوەست بە دۆخەکەوە گوتی: "له‌گه‌ڵ تیمی حكومه‌ت سه‌رقاڵی به‌ڕێوه‌بردنی دۆخه‌كەین، داوا له گه‌لی ئێران دەکەین متمانه‌یان به سه‌ركردایه‌تی خۆیان هه‌بێت و له ته‌نیشتی بوه‌ستن، وڵات به سه‌ری به‌رزه‌وه له‌م قه‌یرانه ده‌رده‌چێت، ئەمڕۆ گەلی ئێران لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستی بە یەکڕیزیی و متمانە و هاوسۆزی هەیە."
.