پارێزەران: لە ژێر ناوی 'چاوپێکەتنەوە' هەوڵدەدەن دانپێدانان وەرگرن

پارێزەران ئەسرا کلچ و لەیلا کایا، کە چاوپێکەوتنیان لەگەڵ دایکانی ئاشتی، چالاکونانی تە ژەئا، هونەرمەندانی نەچەمە و کۆمەڵەی سەردەمی ژن کردبوو، ئاشکرایانکرد کە پۆلیس بەناوی 'چاوپێکەوتنەوە' دەیەوێت وتە و دانپێدانان لە موەکلیکەنیان وەرگرێ.

رۆژی ١٦ی کانونی دووەم ژمارەکی زۆر کە دایکانی ئاشتی، سەرۆکی کۆمەڵەی سەردەمی ژن دیلەک باشلان، چالاکوانانی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) هونەرمەندانی ناوەندی چاندی میزۆپۆتامیا (نەچەمە) و بەڕێوەبەرانی دەم پارتیشیان تێدایە ئیستەنبوڵ دەستگیرکران، ئەو کەسانە ڕۆژێکی تریش بۆ دەستەبەرکردنیان زیادکرا. پارێزەران ئەسرا کلچ و لەیلا کایا سەردانی موەکلیەکانی خۆیان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڤاتان کرد. پارێزەران لەسەر ئەو بابەتە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) باسی ئەوەیانکرد، لە لە ژێر ناوی 'چاوپێکەتنەوە' هەوڵدەدەن بە زۆر ئیفادە لە موەکیلەکانیان وەربگرن.

کلچ کە بەڕێوەبەری کۆمەڵەی سەردەمی ژنە، ئاماژەی بەوەکرد کە لە ١٦ی کانوونی دووەم سەردانی ئاسایشی ڤاتانەی کردووە و زانیوێتی قەدەغەکردنی چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزەران بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر درێژکراوەتەوە و بڕیاڕی بە نهێنی هێشتەوەی دۆسیەکە دراوە و وتی: "لەتورکیادا لە ئۆپراسیۆندا مرۆڤ بە دۆسیەیی جیاواز دەستگیر دەکرێت و هەوڵدەدەن ژینگەیەک بۆ ئەوە بئافرێنن. بۆ نمونە دۆسیەیی سەرۆکی کۆمەڵەکەمان دیلەک باشلان کە لەساڵی ٢٠٢١ەوە دەستپێکرد، بەڵام ئەوەتا ئەمڕۆ دەستگیرکرا. لەبەر نهێنی هێشتنەوەی دۆسیەکەی لەسەر ناوەڕۆکەکەی، نەمانتوانی هیچ زانیارییەک وەربگرین".

'جارێکی تر بینم لە بزوتنەوەی ژنان دەترسن'

ئەسرا کلچ ئەوەی ئاشکرا کرد کاتێک چاوی بە موەکیلەکەی دیلەک باشلان کەوت، زانیوێتی پۆلیس لە ژێر ناوی 'چاوپێکەتن' دا داوای لە دەستبەسەرگیراوەکان کردوە و هەوڵیان داوە بە زۆر وتەیان لێ وەربگرن و بەڵگەیان لە سەر کۆبکەنەوە و وتی: "وێڕای ئەوەی دیلەک وتویەتی بەبێ پارێزەر هیچ ئیفادەیە نادەم، بەڵام پۆلیس هەوڵدەدات بەناوی چاوپێکەوتنەوە وتە و دانپێدانانیان لێ وەربگرن، بۆیە قسەی بۆیان نەکردو. ورەی بەرزبووە و پێی وتم؛ داوی چەند ڕۆژێک من دەردەچم لێرە، کێشەیەک نیە، لە کاری خۆم بەردەوام دەبم. وتیشی 'جارێکی تر ئەوەم بینی لە بزوتنەوەی ژنان دەترسن' "

'هەوڵدەدەن بەر لە هەڵبژاردن بزوتنەوەی ژنان قەدەغە بکەن'

لە پارێزەرانی ئۆهەدە لەیلا کایا کە چاوی بە دەستگیرکراوان کەوتوە، باسی لەوەکرد وتەوەرگرتن لە ئاسایش ئەمڕۆ دەستپێکردە و وتی: "دایکێکی ئاشتی پێیگوتم، کە پۆلیس پێی وتوە 'پارێزەر هات' و هەوڵددەن پەنجە مۆربکەن. پرسیان ' ئێوە ئاشنایی تەژەئان؟، ئێوە بە پەیوەندی نێوان تەژەئا و کۆمەڵەی سەردەمی ژن دەزانن؟ ئێوە فڵان کەس دەناسن؟  هەوڵدەدن لەم ڕێگەیەوە زانیاری بەدەست بهێنن".

لەیلا کایا ئاماژەی بەوەدا کە دەسەڵات هەوەڵدات پێش هەڵبژاردن بزوتنەوەی ژنان قەدەغە بکات و وتی: " هەروەها میدیاکانی لایەنگری حکومەت ئەو ژنانەیان کردە ئامانج کە دوێنێ لە سیمپۆزیۆمێکدا دەستگیرکراون، ئاشکرایە کە هەوڵی تاوانبارکردن و قەدەغەکردنی خەباتی ژنان دەدەن پێش هەڵبژاردن. "