'لەمڕۆدا پەکەکە بووە بە جێگەی هیوایی مرۆڤایەتی'

پەکەکە لە تێکۆشانی ئازادی کوردستانەوە وەرگەڕاوە بۆ تێکۆشانی نێونەتەوەیی و لەمڕۆدا بووە بە جێگەی هیوایی ئازادی مرۆڤایەتی. گەریلاکانی ئازادی کوردستان نیوسەدەیە بۆ ئەم ئامانجە لە تێکۆشاندان.

دامەزراندی پەکەکە

گەریلاکانی هەپەگە ٤٦هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆزکرد و ئاماژەیانی بەوەکرد لە سایەی ئەم تێکۆشانەوە هەموو گەلی کورد زیندووبوە کە بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ دەستیپێکرد و بەردەوامە.

مۆردەم عەفیرنی گەریلای هەپەگە: وەک گەریلای هەپەگە ٤٦هەمین ساڵوەگەڕی پەکەکە لە ڕێبەر ئاپۆ، گەلەکەمان و گەریلا پیرۆز دەکەین. بێگومان بارودۆخی دامەزراندنی پەکەکە بۆ گەلانی ڕۆژهەڵات و تایبەت بۆ گەلی کورد زۆر گرنگە. ئەو کاتەی کۆمەڵگە لە ژێر هەموو جۆرە فشار و لەنابردنێکدا بوو، ڕێبەر ئاپۆ هەنگاوی دەستپێکی دامەزراندی دەستپێکرد لە ناو هەموو بارودۆخە سەختەکاندا.

پەکەکە بە گروپێکی چەند کەسی دەستیپێکرد و لەمڕۆدا بە هەزاران کادر خاوەنداری لێدەکەن و لە دڵی ملیۆنان وڵاتپارێز و دۆستدایە. ئەمە مانادارییەکی مەزنی هەیە بۆ گەلەکەمان. لە مێژووی کورددا چەندان بزوتنەوە دەرکەوتوون، ئەما پەکەکە جێگە و سەنگێکی جیاوازی هەیە لەو ڕێگەیەدا بە قوڵی حەقیقەتەکانی ئەو سەردەمەی لێکدایەوە و لە دژی سیستەمی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی ئافراند. لەسەر بنەمای فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ جەختکرایەوە لەوەی پێویستە سۆسیالیزم لەسەر بنەمایەکی درووست دامەزرێنرێتەوە. هەربۆیە پەکەکە لە تێکۆشانی بەردەوامی ئەو ئامانجانەدایە.

پەکەکە دەستپێکردنی تێکۆشان بوو لە دژی داگیرکەرانی کوردستان و بەتایبەت لە دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە هەمیشە لە پاگەندەی ئەوەدا بوو کورد نەماوە، بەڵام گەلی کورد بە پێشەنگایەتی پەکەکە زیندووبووە و هەستایەوە سەرپێ. گەلی کورد لەمڕۆدا گەلی کورد بە تێکۆشانی مرۆڤایەتی خۆییەوە پێشەنگایەتی لە گەلانی جیهان دەکات. ٤٦ ساڵە گەریلا پێشەنگایەتی لەم تێکۆشانە دەکات لە دژی سیستەمی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری و پەکەکە هێزی گەڕاندەوە بۆ گەل. بەتایبەت ئەمڕۆ لە باشووری کوردستان، لە بادینان شەڕێکی سەخت لە دژی مرۆڤایەتی بەڕێوەدەبرێت. ئەوەی گوڕ دەدات بە گەریلا هێزی مەعنەوی و ئایدۆلۆژیی پراکتیکی پەکەکەیانە. بۆ پاراستنی گەلەکەیان گیانی خۆیان بەخت دەکەن. گەریلا بەرگری لە بەهاکانی مرۆڤایەتی دەکات. پەکەکە پارتێکی جیهانییە و لەمڕۆدا بووە بە هیوانی ئازادی مرۆڤایەتی.

شاهین بۆتانی گەریلای هەپەگە: پەکەکە پارتی شەهیدانە. پەکەکە بۆ یادکردنەوەی هاوڕێی پێشەنگمان حەقی کارەر لە لایەن ڕێبەر ئاپۆوە دامەزرێنرا. لە سایەیی تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدانەوە تا ئێستا بەردەوامە و چەندین دەستکەوتنی بۆ گەلی کورد و مرۆڤایەتی ئافراندووە. ناسین و تێگەشتن لە پەکەکە زۆر گرنگە. پەکەکە تەڤگەرێکی مرۆڤایەتیییە. پەکەکە خاوەنداری لە گەلەکەی کرد. پەکەکە ژیاندنەوەی بەهاکانی گەلی کوردە.

تێکۆشانی پەکەکە بە گوتنی 'کوردستان داگیرکراوە'ی ڕێبەر ئاپۆ دەستیپێکرد و لەمڕۆدا گەیشتووە بە خاڵێکی بەهێز. گەلی کورد بە پشتیوانی هێزە کۆلۆنیالییەکان لە هێرشی گەلی کورد و ئازادیخوازاندایە. لە بەرانبەردا هاوڕێییانمان لە تونێلەکانەوە لە بەرخۆدانێکی دیرۆکیدان. زۆر گرنگە مرۆڤ لەمە تێگات و لەگەڵ ئەو حەقیقەتەدا بژییت. هەرکەسێک ئەم حەقیقەتە نەبینێت ناتوانێت لە دژی دووژمن تێکۆشانێکی دروست بەڕێوەببات. ئەوانەی ناتوانن ئەم دروست تێکۆشانە بکەن لە نێو دووژمندا ئەسمیلە دەبن و لە ڕاستینەی خۆیان دووردەکەونەوە. بۆیە تێکۆشانی ژیان بە پەکەکەوە زۆر گرنگە.  ڕێبەرمان پراکتیکی ئافراند و ناسنامەی دا بە گەلەکەمان و لە مڕۆدا ئایدۆلۆژیایی ئاپۆیی لە جیهاندا بڵاوبووەتەوە. تێکۆشانی شۆڕشی ڕۆژئاوا و هەموو پارچەکانی کوردستان پەکەکە ئافراندوویەتی. بەبێ  پەکەکە ژیان نابێت چونکە دیرۆکی کوردستان و مرۆڤایەتی لە خۆدا ناونشین کردووە. ئەوەی خیانەت لە خاکەکەی بکات لە دەرەوەی پەکەکەدایە. پەکەکە تەڤگەرێکی نێونەتەوەییە. لە کۆتاییدا ساڵوەگەری دامەزراندنی پەکەکە لە ڕێبەر ئاپۆ، شەهیدانی شۆڕش، هەموو هاوڕێیان و گەلی وڵاتپارێزمان پیرۆز دەکەم.