ئایشەگوڵ دۆغان: بۆ چارەسەری گوێ لە بەڕێز ئۆجالان بگرن و گۆشەگیری لابەرن

وتەبێژی دەم پارتی ئایشەگوڵ دۆغان ناڕەزایەتی لە دژی گۆشەگیری دەربڕی و وتی، "گەر چارەسەرییتان دەوێت پەیامەکەی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان بە بنەما بگرن."

دەم پارتی

وتەبێژی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) ئایشەگوڵ دۆغان لە ناوەندی پارتەکەیان لە ئەنقەرە سەبارەت پێشهاتەکانی ئەم دوایە قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا پێویستە ئەو پێشنیارەیاساییە پەسەند بکرێت کە سەبارەت بە سەپاندی قەیوم لە لایەن پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانەوە دراوە.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئایشەگوڵ ناڕەزایەتی بەرانبەر بەردەوامبوونی گۆشەگیری سەخستی سەر ڕێبەر ئاپۆ پیشانداو و ئاماژەی بەوەدا ڕێپێوانی ئازادی وەک پاساوی سزای زیندانیکردنی هاسەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگ محمەد سدیق ئاکش پیشاندراوە.

لە بەردەوامیدا ئایشەگوڵ وتی: "ئێمە بۆ ئاشتی کۆمەڵایەتی، لابردنی گۆشەگیری و چارەسەرکردنی پرسی کورد ڕێپێوانمان کرد. ئایە ئەمە تاوانە! چ تاوانێکە کە دادگا بڕیاری لەسەر بدات؟."

ئایشەگول دۆغان بیری هێنایەوە کە لە بڕیارەکانی دادگادا دەستەواژەی "گومانلێکراو" بۆ گۆشەگیری لە ئیمرالیە بەکارهاتووە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "یانی چۆن گۆشەگیر گومان و ئەگەرە؟ هیچ ئەگەرێک بوونی نییە. ئەم گۆشەگیرییە ساڵانێکە بەردەوامە. لە ساڵی ١٩٩٩ەوە ئەم وڵاتە بە گۆشەگیری سیستماتیکی بەڕێوەدەچێت. ئەم وڵاتە بەهۆی سیسەتەمی گۆشەگیرییەوە خەریکە لەناودەچێت. ئێوە تەنها کورد و هێزەکانی دیموکراسی لەناو نابەن. هەموو تورکیا لەناودەبن بەم سیستەمەتان. بۆچی؟ چونکە بلۆکی دەسەڵاتدار ئەوەی دەوێت. باشە، بەڵام ئایا گەل ئەمەیان دەوێت؟ بێگومان نا."

'چارەسەری پرسی کورد پێویستییە'

لە بەردەوامییدا ئایشەگوڵ دۆغان ئاماژەی بەوەدا بەشداربوون لە ڕێپێوانی خواستی ئازادی تاوان نیە و نابێت بە پاساوی سەپاندی قەیوم دابنرێت و ئەمەی وت: "زەمینەی چارەسەری لە ئارادایە، پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چارەسەری پرسی کورد پێویستییە بۆ گەلانی هەرێمەکە."

لە کۆتاییدا ئایشەگوڵ ئاماژەی بە پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد و جەختیکردەوە لەوەی پێویستە بۆ چارەسەری بە بنەما بگیرێت و ئەمەی وت: "جارێکی دیکە بانگەوازی دەکەینەوە بە سیاسەتی گونجاو ببنە دەنگی وەڵامدەرەوەی چارەسەری، بەڕێز ئۆجالان لە پەیامەکەیدا خواستی چارەسەری دیموکراتیکانەی پرسی کوردی پیشاندا. پێویستە دەرگای ئیمراڵی بکەنەوە و گوێ لە دەنگ و پەیامی بەڕێز ئۆجالان بگرن. ئەم قەدەغەکردنانە لابەرن و بە بەرفراوانکردی هیوا وەڵام بدەنەوە."