کەژەکە پەیامی سەرەخۆشیی بۆ کۆچی دوایی مێریدیس تاکس بڵاوکردەوە

دەستەى بەڕێوەبەریی کەژەکە، یادی مێریدیس تاکس دۆستی گەلی کوردی کردەوە و ڕایگەیاند، مێریدیس لە کاتە سەختەکاندا لەگەڵ گەلی کورددا بوو.

دەستەى بەڕێوەبەریی کەژەکە پەیامێکی سەرەخۆشیی بۆ کۆچی دوایی میریدیس تاکس چالاکوانی چەپی فێمینیست بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەى کەژەکەدا هاتووە:

"لە ٢٥ی ئەیلولی ٢٠٢٢ هاوڕێ ئازیزمان مێریدیس تاکس، کە ماوەیەکی زۆر بوو لە ژێر چارەسەریی نەخۆشیی شێرپەنجەدا بوو، کۆچی دوایی کرد. گیان لەدەستدانی ئەو ژنە بە شێوەیەکی سەرەکی خەسارەتێکی گەورەیە بۆ هەموو مرۆڤایەتی. ئێمە وەک بزووتنەوەی ژنانی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵە و هاوڕێکانی دەکەین. ئێمە وەک دۆستێکی ئازیز و دینامیکێکی پێشەنگی تێکۆشانی فێمینیستی لە تێکۆشانەکەماندا بە زیندویی ڕایدەگرین".

'بە هۆشیاری و تێکۆشان ژیا'

لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا بە هۆشیاری و زانین و تێکۆشان ژیا، ئەوەش بۆ کەم کەس دەست دەدات. بەدرێژایی ژیانی، پەیوەندی و پەیوەستبوونی بە فێمینیزمی ڕادیکاڵەوە هەرگیز لەرزەی تێنەکەوت. لە ڕێگەی کارەکانییەوە بەشداریی لە گەشەدان بە تیۆریی فێمینیستی دا کرد و لە هەمان کاتیشدا حەزی لە تێکۆشانی ژنان لە سەرتاسەری جیهاندا هەبوو. ئەو بە هەڵسوکەوت و نزیکبوونەوەی بۆ ئازادی ژنان بە قوڵی کاری دەکرد بۆ تێگەیشتن و ئاشنابوون بە تێکۆشانی ژنان لە سەرتاسەری جیهاندا و دیسانەوە ناساندنەوەیان  بەسەرتاسەری جیهان، ئەو بە لێکۆڵینەوەکانی لە بواری زایەندنی کۆمەڵایەتی، هاوکاری و بەشدارییەکی گرنگی لە گەشەپێدان بە تیۆری فێمینیستی کرد. ئەو لە تێکۆشانی ژناندا بووە خاوەن ڕەنجێکی بەردەوام و بێ پسانەوە. لە ئەمریکا بوو بە ئەندامی دامەزرێنەری کۆمەڵەیەک، کە کاری بۆ مافی لەباربردن دەکرد.

 لەم ساڵانەی دواییدا خۆی ڕایگەیاندبوو، کە تێڕوانینی فێمینیستیی ئاشنابوون و بە ناسینی بزووتنەوەی ژنانی کورد قووڵتر بووە. لە تێکۆشانی ئازادبوونی ژنان لە سەرتاسەری جیهاندا هەرگیز مێریدیس لەبیر ناکەن و هەمیشە لە تێکۆشانیاندا یادی دەکەنەوە، چونکە ئەو شایەنی ئەوەیە.

ئەو چەند چالاکوانێکی چەپی فێمینیستی بوو، هێندەش ڕۆشنبیر و نووسەریش بوو، کە هەستی بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتی بەهێز بوو. ئەو بیر و بۆچوونانەى لە دڵە مەزنەکەیەدا بنیادینابوو لە رێگەی سەدان وتار و کتێبەوە پێشکەشی ئێمەی ژنان و مرۆڤایەتیی کرد. لە کاتی نووسیندا هەوڵی دەدا ژنانیش لە بواری ئەدەبدا بەشداری پێ بکات و بۆ ئەوەش تێدەکۆشا. لەگەڵ هاوڕێکانیدا لە تیکۆشانی خۆیدا پشتیوانیی لە کۆمەڵەی جیهانی ژنان و ژنانی نووسەر دەکرد. ئەو لەسەر هەموو ئەو ناوچانە کاریگەریی  دروست دەکرد، کە کاری تیادا دەکرد و گۆڕەپان و شوێنەکانی کاری دەگۆڕی بۆ مەیدانی تێکۆشان. ئەمەش ئەوە دەردەخات، کە هاوڕێی هێژامان، هاوڕێ و خوشکی ئازیزمان سنووری مەعریفە و هۆشیاریی خۆی، کە لە بەرزترین ئاست دا بوو، لە هیچ قۆناغێکی تەمەنیاندا بە بەسی نەدەزانی و هەوڵی زیاتری بۆ تێگەیشتن و دەوڵەمەندکردنی مەعریفە و هۆشیارییەکەى دەدا، ئەو هەمیشە ڕەخنەی لەو شێوازانە و بیرکردنەوانە دەگرت، کە لە ژیان دا نایەکسانییان دروست دەکرد.

'لە دژی فاشیزم هەڵوێست و چالاکیی هەبوو'

ئەوەندەی بەرامبەر کێشە کۆمەڵایەتیەکان هەستیار بوو، بەو ڕادەیەش لە ڕەخنەگرتن لە سیستەم بەردەوام بوو و هەرگیز بەرامبەر بە سیستم هەنگاوی بۆ دواوە نەنا. پێش هەموو شتێک و هەرگیز بەرامبەر بە کێشەی ژنان، کێشەی ڕەنج و کرێکاران، کێشەی سروشت و کەش و هەوا، جەنگ و وێرانکاری بێدەنگ نەبوو. ئەوەندەی لە دژی دەسەڵاتی ترامپ تێکۆشا، بەو ڕادەیەش لە دژی شەپۆلی فاشیزمی دەسەڵاتەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانیش تێکۆشا و چالاکیی ئەنجامدا و بێدەنگ نەبوو. بە نووسینەکانی، لە کۆنفرانس و سیمینارەکاندا بە قسەکردن ولە چالاکییەکاندا هەمیشە هەڵوێستی خۆی بە شێوەیەکی ڕیشەیی و ڕادیکاڵ نیشان دەدا. بەو هەڵوێستانەی  جێگەی خۆی لە دڵی گەلان و ژناندا زیاتر و گەورەتر کرد. بەم تایبەتمەندی و کەسایەتییەوە نیشانی دا، کە ئەوەندەی جەنگاوەر و تێکۆشەرێکی فێمینیستیی ڕادیکاڵە، ئەوەندەش تێکۆشەر و جەنگاوەرێکی ڕاستەقینەی و زیرە و ژیری دێموکراسییە. ئەو پەیوەندی نێوان گوشار و داگیرکەری پێکەوە بینیوە و لەوە تێگەیشتوە و زانیویەتی، کە دەبێت تێکۆشانی دژ بەم کارەش پێکەوە بەسترابنەوە. ئەو ڕایگەیاند، خەباتی فێمینیستی ناتوانێت لە خەباتی چینایەتی جیابکرێتەوە. ئەو هەمیشە جەختی لەوە دەکردەوە، کە پێویستە ژنان لەسەر بنەمای بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاری یەکبگرن و بە کردەوە لە ژیان و خەباتی خۆیدا لە دژی ئەم دابەشبوونە خزمەتی کرد و تێکۆشا.

ئەو وەک ئینتەرناسیۆنالیستێکی گەورە، هەرگیز هاودەنگیی نێوان ژنان و تێکۆشانی پێکەوەیی پشتگوێ نەخست و ڕاینەگرت. هەر بەم هۆیەشەوە لێکۆڵینەوە لە تێکۆشان و خەباتی ژنان، نووسین لەم بارەیەوە و ناساندنی بووە بە یەکێک لەگرنگترین کارەکانی.

'لە کاتە سەختەکاندا لەگەڵ گەلی کورد بوو'

لە ساڵی ٢٠١٤دا، کە ژنانی کورد لە کۆبانێ لە دژی داعش شەڕیان دەکرد، ئەو ڕووداوە مێژووییە بووە هۆی ئەوەی تیشک و سەرنجی بچێتە سەر ڕۆژئاوا و لەو کاتەوە بەردەوام بوو لە پەیوەندی بە تێکۆشانی ئازادیی گەلی کوردەوە. وەک فێمینیستێک ئەوەی لەگەڵ ئەو نەدەهاتەوە و ناکۆک دەبوو بۆی، ئەگەر گوێی بە شۆڕشی ژنان نەدایە، کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە پێشەنگایەتی بزووتنەوەی ژنانی کورد دەستی پێکردبوو. پەرۆشیی بۆ شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا وایکرد، کە لە نزیکەوە بزووتنەوەکانی ژنانی کورد بناسێت. لە کتێبەکانیدا لەسەر تێکۆشانی ژنانی کورد، باسی لە ڕێکخستنی سەربەخۆی ژنان و گرنگیی سیستمی ژنان کردووە.

ئەو هەمیشە ڕایگەیاندووە، بۆ شۆڕشێک، کە ناوەندەکەی تێکۆشانی ئازادیی ژنان بێت، نموونەی ڕۆژئاوا مرۆڤ تێر دەکات. لەسەر مێژووی بزووتنەوەی ژنانی کورد لێکۆڵینەوەی کرد، لە سەر دیالێکتیکەکانی گەشەسەندن و بەرەوپێشچوون وردبوویەوە. بەو توێژینەوانەد خۆی بەوە قانع کرد، کە هێزی سەرەکیی شۆڕشی ئازادی کورد خەباتی ژنانە، چونکە پێیوابوو ئەم دەستکەوتە دەبێ بپارێزرێت، بزووتنەوەی ژنانی کوردی بە شێوەی زارەکی و بە نووسین بە هەموومان دەناساند، پێشەنگایەتیی بۆ کۆمیتەکانی "Defend Rojava/ ڕۆژئاوا بپارێزە"  لە ئەمریکای باکوور کرد. ئەو هەمیشە لەگەڵ وڵاتەکەمان، گەلەکەمان و ئێمەی ژناندا بوو. بەو هەڵوێستە بوێرانەیەی خۆشەویستی و ڕێزی ئێمە بە دەستهێنا.

لە دژی هێرشەکانی سەر تێکۆشانی ئازادیی کورد تێکۆشا. لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی دەکرێتە سەر گەلی کورد و بەتایبەتیش بۆ سەر ژنانی کورد، دەستی بە جموجوڵ و ئازار و نەهامەتییەکانی سەر ئێمەى بڵاوکردەوە. کاتێک ئەو کارەی کرد، هەمیشە ڕەخنەی لە شەڕ و پەلامارەکانی سەر گەلی کورد و بەتایبەتی لە دژی ژنانی کورد گرت، لە کۆتایی ساڵەکانی ژیانیدا دەریخست کە هەم لە نووسین و هەم لە چالاکیەکاندا پشتیوانی لە گەلی کورد و ژنان دەکات. ئەوەشی ڕاگەیاند، لەخەباتی ژنانی کورد سودێکی زۆری وەرگرتووەوە و پێشنیازی بۆ هەموو هێز و لایەنە فێمینیستییەکان کرد، سوود لەئەزموونەکانمان وەربگرن. بێگومان وەفاداریی هاوڕێمان مێریدیس تاکس بۆ ژنانی کورد جێگەی دڵسۆزی و ڕێزگرتن بوو بۆ ئێمە.

بە ماندووبوونی خۆی بە بیروبۆچوونە ئازادیخواز و کەسایەتییە ئازاکەی خۆی، کە دەستبەرداری خەبات نەبوو، سەرنج و پشتیوانیی لەسەر هەموو ژنانی جیهان بوو، کە دڵیان بۆ ئازادی و یەکسانی و دێموکراسی لێی دەدا و ڕووناکی دەکردنەوە. ئێمە لە ناو تێکۆشانی خۆماندا خاوەنداری لەو دڵە ئازادیخوازە دەکەین. ئێمە لە تێکۆشانەکەماندا ژیانێکی ئازاد، یەکسان، دێموکراتیک و دوور لە چەوساندنەوە، ستەم و باڵادەستخوازی، ژیانی ژینگەیی، کە هەڵگری تامەزرۆیی و خەونە بونیاد دەنێین و بەوەش وەڵامی دۆستایەتی ئەو ژنانە دەدەینەوە، کە سنووری باڵادەستی و سەروەری قبوڵ ناکەن.

لەم پرۆسە و قۆناغەدا کۆچکردنی مرۆڤێکی گەورەی وەک مێریدیس خەسارێکی گەورەیە، کە بە هەستێکی بەهێزی بەرپرسیارێتییەوە  بیر و چالاکییەکانی یەک بوون. لە پرۆسەیەکدا، کە پێویستی بە پێشەنگایەتیی ژنان هەیە، لە دەستدانی هاوڕێ و دۆستێکی وەک مێریدیس ئازارێکی گەورەیە. ژنانی کوردیش لە بیر و بۆچوونەکانی، لە هەڵوێستە ئازایانەکانی، لە کەسایەتییە ئینتەرناسیۆنالیستییەکەی لە ناخی دڵییەوە، شێوازەکانی لە دژی بیری باڵادەستخوازی، زایەندپەرەستی و بە کردەیی کردن، لە بەها بە نرخە ڕادیکاڵەکانی ئەوە لە دژی ئەو ڕێبازە، کە هەمیشە سوودیان لێوەرگرتووە.

گیان لەدەستدانی دۆستمان، هاوڕێمان، خوشکمان میریدیس تاکس زیانێکی گەورەیە بۆ ئێمە. گەلی کورد و ژنانیش لەبیریان نەکرد و هەرگیز لەبیری ناکەن. ژنانی کورد هەموو ڕۆژێک و هەموو کاتژمێرێک لە خەباتی خۆیاندا ئەو لەگەڵ خۆیاندا دەبینن، هەمیشە هەڵگری هەست و پەرۆشی و تامەزرۆییەکانی دەبن.

هاوڕێمان میریدیس ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە بە جیهانیبوونی بزووتنەوەی ژنانی کورد. ئێمە بەڵێن دەدەین، کە بە دڵنیاییەوە لە تێکۆشانمان بۆ جیهانێکی ئازاد بۆ هەمووان سەرکەوتوو دەبین. لەسەر ئەم بنەمایە وەک بزووتنەوەی ژنانی کورد سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی و هاوڕێ نزیکەکانی و خۆشەویستانی و هەموو ژنان دەکەین".

ژ.ت