مانگرتنی وریشە مورادی لە زیندان
چالاکیەکە ماوەی سێ رۆژە لەبەردەم پەرلەمانی سوید بەڕێوەدەچێت و بڕیارە ئەمڕۆ کۆتایی بێت.
ئامانج لە چالاکیەکە، ناڕەزایەتی دەربڕینە دژی سزای سێدارە و رۆژانی داهاتووش لە شارەکانی دیکەی وڵاتانی ئەوروپا بەردەوام دەبێت.
بەشداربووانی چالاکیەکە داوا دەکەن وریشە مورادی کۆتایی بە مانگرتنەکەی بهێنێت و جەختدەکەنەوە ، 'پەیامەکەی گەیشتۆتە هەموو لایەک'.
بڕیارە ئەمڕۆ لە کۆتایی چالاکییەکەدا، راگەیەندراوێک ئاڕاستەی پەرلەمانی سوید و رێکخراوە نێونەتەوەییەکان بکرێت بۆ فشار خستنە سەر دەوڵەتی ئێران تا کۆتایی بە سزای سێدارە بهێنێت.
جێگای ئاماژەی سبەینێ لە شاری کۆلنی ئەڵمانیا درێژە بە چالاکییەکە دەدرێت.
لە ١٠ی تشرینی یەکەم و هاوکات لە گەڵ رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی سزای لەسێدارەدان، وەریشە مورادی لە زیندنای ئێڤین لە دژی سەپاندن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لە ئێران دەستی بە مانگرتن لە خواردنی ماوە نادیار کردووە و بەپێی راپۆرتێکی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بە هۆی مانگرتنەوە زیاتر لە ٧ کیلۆ کێشی مورادی دابەزیوە و دۆخی تەندروستی باش نییە.
پێشتریش دەیان چالاکوانی کورد و ئێرانی لە نامەیەکی کراوەدا وێڕای دەربڕینی پشتیوانی لە مانگرتنەکەی وەریشە مورادی داوایان لێکردبوو کۆتایی بە مانگرتنەکەی بهێنێت و هەربۆ پاڵپشتی لەو زیندانییە سیاسیە و چالاکیەکەی، رۆژی شەممە بە شێوەی هێمایین مانیان لە خواردن گرتبوو.