دەیان چالاکوان بۆ پشتیوانی لە وەریشە مورادی مانیان گرت
پشتیوانییەکان لە مانگرتنەکەی وەریشە مورادی کە لە زیندانی ئێڤین دەستی بە مانگرتن کردووە، فراوانتر دەبێت و رۆژی شەممە دەیان چالاکوانی کورد و ئێرانی بۆ پشتیوانی لە چالاکیەکەی مانیان لە خوارد گرت.
پشتیوانییەکان لە مانگرتنەکەی وەریشە مورادی کە لە زیندانی ئێڤین دەستی بە مانگرتن کردووە، فراوانتر دەبێت و رۆژی شەممە دەیان چالاکوانی کورد و ئێرانی بۆ پشتیوانی لە چالاکیەکەی مانیان لە خوارد گرت.
ماوەی ١٨ رۆژە وەریشە مورادی ئەندامی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) و چالاکوانی مافەکانی ژنان کە لە زیندانی ئێڤینە، لە دژی سەپاندن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لە ئێران دەستی بە مانگرتن لە خواردنی ماوەنادیار کردووە.
تادێت بەهۆی مانگرتنەوە دۆخی تەندروستی وەریشە مورادی خراپتر دەبێت و لەسەر ئاستی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان و دەرەوەش پشتیوانییەکان لە چالاکییەکەی ئەو زیندانییە سیاسییە فراوانتر دەبێت.
دەیان چالاکوانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا باسیان لەوەکردبوو کە رۆژی شەممە بۆ پشتیوانی لە مانگرتنەکەی وەریشە مورادی، ماندەگرن.
لە راگەیەندراوی ئەو چالاکوانانەدا هاتبوو،
"لەم ساتە هەستیار و گرنگەدا، ئێمە وەک بەشێک لە کۆمەڵگە کە بڕوامان بە دادپەروەری، ئازادی و مافەکانی مرۆڤ هەیە، هاوسۆز و هاوپشت شان بە شانی وەریشە مورادی وەستاوین. وەریشە هێمای خۆڕاگری و بەرخودانی مەدەنییە کە بە درێژایی زیاتر لە دوو هەفتەی رابردوو بە مانگرتن لە خواردن، ناڕەزایەتی لە دژی ستەم، نادادی و سزای نادادپەروەرانە و روو لە هەڵکشانی لەسێدارەدان نیشان داوە.
مانگرتنەکەی ئەو نەک هەر هێمایەکە لە ئیرادە و ویستی پۆڵایینی ئەو بەرامبەر ستەم، بەڵکوو دەنگێکە کە هاواری راستی و بەرخودان دەگەیەنێتە بەر گوێی جیهان. زۆر بە باشی لەوە تێدەگەین کە ئەو بە چ دۆخێکی دژوار و ناهەمواردا تێپەڕیوە و چ بڕیارێکی پڕ تێچوو و مەترسیداری بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بەم بێ دادییە هەڵبژاردووە".
ئەو چالاکوانانە وێڕای دەربڕینی پشتیوانی خۆیان بۆ چالاکییەکەی وەریشە مورادی داواشیان کردووە، کە کۆتایی بە مانگرتنەکەی بهێنێت و لەو رووەوە رایانگەیاندووە. "وەک هاوڕێیانی لەم رێگەیەدا داوای لێدەکەین کە کۆتایی بە مانگرتنەکەی بهێنێت. تێکۆشانی ئەو نەک هەر لە مانگرتنەکەی ئێستا، بەڵکوو لە سەرجەم چالاکییەکانیدا و هەوڵەکانی رابردووی، روون و بەرچاوە. ئەو روخسار و کەسایەتیەکە کە کۆمەڵگەکەمان بۆ درێژەدان بە تێکۆشانی مەدەنیی رەوای خۆی پێویستی پێیەتی. ئەو نوێنەرێکە بۆ سەرجەم ئەوانەی تامەزرۆی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دادپەروەرانەن".
هەروەها راشیانگەیاندووە: "داوای لێدەکەین کە بە کۆتاییهێنان بە مانگرتنەکەی، ئەو دەرفەتە بە ئێمە و کەسانی دیکە بدات کە شان بە شانی ئەو بوەستینەوە و بە کەڵکوەرگرتن لە سەرجەم توانا و هێزی خۆمان، درێژە بە تێکۆشان لەپێناو ئازادی و دادپەروەری بدەین. هیچ شتێک بەنرختر نییە لە گیانی مرۆڤەکان، ئێمە پێویستیمان پێیەتی بۆ ئەوەی بە هەموو هەبوونیەوە، نەک هەر لەم ساتەدا، بەڵکوو بە درێژایی رێگەی تێکۆشان ئامادەیی هەبێت" .
ئەو چالاکوانانە وەک پشتیوانییەکی هێمایین بۆ مانگرتنەکەی وەریشە مورادی رۆژی شەممە مانیان لە خواردن گرتبوو.
وەریشە مورادی کە زیاتر لە ١٤ مانگە دەستبەسەرە تۆمەتی بەغی یاخود یاخیبوون لە دژی دەسەڵاتی ئاراستەکراوە و لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ کە هاوکاتە لە گەڵ رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی لەسێدارەدان دەستی بە مانگرتن لە خواردن گرتووە.
ناوی ئەو چالاکوانانەی پشتیوانیان لە مانگرتنەکەی وەریشە مورادی دەربڕیبوو:
محەممەد کەریم ئاسایش
فەخرەدین ئامیدیان
مەعسومە ئیبراهیمی
تەیب ئەحمەدی
دلێر ئەسکەندەری
شەهریار ئۆسکویی
نازی ئۆسکویی
موژگان ئەسڵانی
زارا ئەمجەدیان
سروە ئەمجەدی
پەرەستو ئەڵاهیاری
هەستی عامری
فەریبا باباخانی
شیوا بەسیری
سۆهراب بەهرامی
تەکتەم بەهرامی
سۆهەیلا بەهرامی
سیما بێورانی
شەریفە پاشایی
لەیلا پاشایی
سروە پوور محەممەدی
سۆما پوور محەممەدی
سارا پور نیک
سۆهراب جەلالی
سیمین چایچی
فیردوس حاتەمی
نەسرین حسێن زادە
ئارزوو حسێنی
ڕۆیا حێشمەتی
فەریدە حەمیدی
مەهین خاتوونی
قانع خاتری
سورەییا خدری
خەلیل دورگیر
خەبات دێهدار
فەرزانە ڕاجی
سوسەن ڕازانی
ژیلا ڕەحیمی
ژاڵە ڕۆستەمی
سپێدە ڕەشنۆ
شەهرازاد ڕەزایی
عەلیرەزا ڕەزایی
مریەم ڕەزایی
روناک زەمانی
کاوە زاهیدی
بژوێن زەندی
فەرەح زەندی
بەهار زەنگی بەند
کامەران ساختمانگەر
باران ساعدی
پەیمانی سالم ویشکایی
فەوزیە سەتاری
ڕامیار سەرسەیفی
چنور سەعیدی
لادەن سەعیدی
شیرین سەلیمی
کولثوم سەید ئیبراهیمی
شادی شاڵاوی
محەممەد شوعایی
فەتانە سادقی
فەریدە سادقی
سۆما سەفاری
مریەم تالێبی
مریەم تەهرانی
ڕەزا تەهماسبی
شۆڕش تەهماسبی
لەیلا عەباسی
فەتانە عەبدولحوسێنی
زیبا عەزیم خانی
ئایدا عەمویی
لەیلا عێنایەتزادە
جەمشید غوڵامی
پەرستو فەج شێخو لئیسلامی
سیمین فروهەر
دینا قاڵیباف
پەرستو قوربانی
چیاکۆ قوربە
شەمسی قوربەیی
گۆڵباخ کاکەخانی
مێلیکا کاوەندی
موژگان کاووسی
سەعادەت کوردپور
شیرین کەریمی
مەجید کەریمی
عەزیمە گوڵچینی
شەرافەت لوتفی
سابر لوتفی
ژینا مودەرس گورجی
ئارینا مودەڕس گورجی
فائیزە مودەڕس گورجی
هۆنیا مودەڕس گورجی
مەرزیە مورادوەیسی
سەعدیە مورادی
شادی مورادی
شادی مورادی
مەرزیە مورادیان
شیدا مەردوخی
نەفیسە محەمەدزادە
واران محەمەد نژاد
ویدا محەمەد نژاد
چنور محەمەدی
زارا محەمەدی
مونیر محەمەدی
نیشتمان محەمەدی
نوشین محەمەدی
سروە مەجیدی
سۆگۆل مشکین قەڵەم
سەیران منبەری
مریەم منبەری
نادیە منبەری
فاتیمە مەهدەوی
شوکڕوڵا ناسحی
سەعید نادری
هێرش ناوگران زاد
شێری نەجەفی
سورەییا نور
نەفیسەل نووری
ژیلا یوسفی
شیلان یوسفی