بە دیمەن

"وەک شەڕڤانێکی عەرەب، هێڵی بێریتان بە بنەما وەردەگرم"

گەریلای یەژاستار شیلان ئیشان ڕایگەیاند چالاکییەکەی شەهید بێریتان بۆ ژنان خاوەن واتایەکی گرنگە و گوتی: "من لە نەتەوەی عەرەبم و وەک ژنێک هێڵی بێریتان بە بنەما وەردەگرم. هەنگاونان و تێکۆشان لەسەر ئەم هێڵە بۆ من مایەی سەربەرزییە".

شەهید بێریتان

گەریلای یەژاستار شیلان ئیشان لە ٣٢ هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی یەک لە کادرە پێشەنگەکانی پەکەکە بێریتان (گوڵناز کاراتاش) شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەمی بیرهێنایەوە و باسی چالاکییەکەی شەهید بێریتانی کرد.

گەریلای یەژاستار شیلان ئیشان ڕایگەیاند وەک ژنێکی عەرەب بۆ ناسنامەی خۆی بەشداری ڕیزەکانی سوپای ژنانی کردووە و چەک هەڵگرتن و شەڕکردن بۆ خۆی زۆر بە گرنگ دەزانێت، گوتی: "وەک گەریلاکانی یەژاستار ئێمە ئەمڕۆ لەسەر ئەو هێڵی بەرخۆدانە هەنگاودەنێین کە شەهید بێریتان ئافراندوویەتی. من ژنێکم لە نەتەوەی عەرەب و هێڵی بێریتان بە بنەما وەردەگرم. هەنگاونان و تێکۆشان لەسەر ئەم هێڵە بۆ من مایەی سەربەرزییە. ئەم سەربەرزییە، سەربەرزییەکی بچوک و ئاسایی نییە. سەربەرزییەکی ڕەسەنە. سەربەرزییەکە بۆ خاوەنداری لە ناسنامەی خۆت. هاوڕێمان بێریتان بۆ گەلەکەی گیانی فیدا کرد. بۆیە ڕۆح و ڕامانەکانی وی لەسەر ئەم خاکە زیندووە و هەردەم زیندوو دەبێت.

من هاوڕێ بێریتان بە نموونەی خۆم دەبینم. ئەو لەسەر بناغەی ڕامانەکانی ڕێبەرێتی خۆی پەروەردە کردبوو. بە پێداگری و بەرخۆدان و بوێریی خۆی وەڵامی دوژمنی دایەوە. چالاکییەکەی هاوڕێ بێریتان بۆ ئێمەی ژنان واتایەکی مەزنی هەیە. هەبوونی وی بەسوپابوونی ژنانی دامەزراند و هێزی ژنی ئازادی دەرخست. هەڵوێستەکەی، هەڵوێستێکی ئاسایی نییە. بنیاتنانی هێڵێکی وەها، کەسێتی مەزنی دەوێت. بەسوپابوونی ژن کە دوای چالاکییەکەی هاوڕێ بیریتان دامەزرا، ئەمڕۆ لە تەواوی جیهان هیوادەبەخشێتە ژنان. وەک ژنێکی عەرەب هێڵی بێریتان بەبنەما وەردەگرم و لەسەر ئەم بناغەیە تێدەکۆشم. هەرگیز دەستبەرداری ئەم تێکۆشانە نابم".