ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی جەژنی دایکانی ئاشتی پیرۆزکرد
ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی لە ئامەد سەردانی دایکانی ئاشتی کرد و جەژنی لە دایکان پیرۆز کرد.
ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی لە ئامەد سەردانی دایکانی ئاشتی کرد و جەژنی لە دایکان پیرۆز کرد.
وتەبێژی ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی خالیدە تورکئۆغلو، پەرلەمانتاری ئامەد عەدالەت کایا، سەڤیلای چەلەنک و شاندی یاوەریان لە چوارچێوەی سەردانەکانی جەژندا لەگەڵ دایکانی ئاشتی لە ئامەد کۆبوونەوە.
خالیدە تورکئۆغلو ڕایگەیاند ئەم پرۆسەیە بۆ ئاشتی زۆر گرنگە، بەڵام دەوڵەت جێی متمانە نییە و هەنگاوێکی بچووکیشی نەهاویشتووە، گوتی: "هەڵبەت دەزانین ئەمە ڕاستی دەوڵەتە. ڕاستی ئێمە لە تێکۆشاندایە، هەردەم بۆ کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک تێکۆشاوین. ئەمڕۆش تێکۆشانێکی مەزن دەکەین. پێویستە باشتر خەبات بکەین، خۆمان ڕێکخستن بکەین. هەرکات ڕێکخستن مەزنتر بوو، کۆمەڵگەی دیموکراتیکیش دێتەدی".
وتەبێژی دایکانی ئاشتی هاڤا کیران، ڕایگەیاند پێویستە باوەڕ بە خۆمان بکەین، چونکە ئەم پرۆسەیە، پرۆسەیەکی ئاسایی نییە، گوتی: "ئەمە ئیتر دوا دەرفەتە، ئەگەر ئەم دەرفەتە لەدەست بدەین، سەد ساڵ پاش دەکەوین. دەبێت هەمووان شان بدەنە بەر ئەم بارە، دەبێت دەستی سەرۆک (ڕێبەر ئاپۆ) بەهێز بکرێت. بە ڕۆحی سەفەربەرییەوە بۆ هەموو شتێک ئامادەین. گیانێکمان هەیە، با ئەویش فیدای ئاشتی بێت. دەبێت ئەم جەژنە بە ڕۆحی سەفەربەری بەڕێ بکەین. بەم سەفەربەرییە پرۆسەکە نەک هەر خێراتر دەبێت، بەڵکو سەردەکەوێت".