ڕێبەر ئاپۆ: جەژنی قوربانی بێقوربانی لە گەلەکەم پیرۆز دەکەم

عومەر ئۆجالان، کە لە ئیمرالی لەگەڵ رێبەر ئاپۆ دیداری ئەنجامدا، پەیامی ڕێبەر ئاپۆی سەبارەت بە جەژنی قوربان بڵاو کردەوە: "جەژنی قوربانی بە بێ قوربانی لە گەلەکەمان پیرۆز دەکەم. سڵاو بۆ گەلەکەم دەنێرم."

عومەر ئۆجالان برازای ڕێبەر ئاپۆ و پەرلەمانتاری ڕحا سەبارەت بە دیدارەکەیان لە ئیمرالی، لە هەژماری خۆی لە میدیای دیجیتاڵ ئەم پەیامەی بڵاوکردەوە:

"بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە ئێمە وەک بنەماڵە لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان کۆبووینەوە. باوەڕمان مەزنتر بووە کە پرۆسەی بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک ڕێگە بۆ سیاسەتێکی نوێ، ڕێکخستنێکی نوێ، خوڵقاندنی مانایەکی نوێ دەکاتەوە. لەم کاتەدا کە پێشکەوتنی گرنگ و مێژوویی ڕوودەدەن، پەیامی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان بە بۆنەی جەژنەوە پێشکەشی ڕای گشتی دەکەم.

پەیامی پیرۆزبایی جەژنی قوربان لەلایەن ڕێبەر ئاپۆ وەهایە: "جەژنی قوربانی بێقوربانی لە گەلەکەمان پیرۆز دەکەم، سڵاو بۆ گەلەکەم دەنێرم."