یەکێتی ڕۆژنامەنووسانی ژنی کوردستان (ڕۆژن) بە بۆنەی ٨ی ئادارەوە ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی ڕۆژن ئاماژە بەوەکراوە، ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار لە کاتێکدا ڕۆژنامەنووسانی ژن، ماف و ئازادی ژنان لە ژێر هەڕەشەدان و لە دژی ئەو هەڕەشانە تێکۆشان و هیوای ئازادی فراوان دەکەین. هەرچەندە لە وڵاتانی یاسایی مافی وەرگرتنی زانیاری لە دەستووردا مسۆگەر کراوە، بەڵام ئەم مافە لە لایەن ڕژێمی پیاوسالاری و تۆتالیاتارەوە بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانە ڕێگری لێ دەکرێت. ئەم ڕژێمە لە بری ئەوەی هەلومەرجی خەباتی ڕۆژنامەنووسان مسۆگەر بکات، یان دەیانکوژێت، یان زیندانیان دەکات، یان هەڕەشەیان لێ دەکات.
هەروەها لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەش بەوەکراوە ئەم دۆخە لە کوردستان بە شێوەیەکی سەخت لە کوردستان ئەزموون دەکرێت و گوترا: "لە ماوەی ساڵێکدا چەندین هەڤاڵمان لە کاتی ڕووماڵکردنی هەواڵەکان شەهید کراون. ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا، هێرۆ بەهادین، ڕۆسیدا مێردین و جیهان بیلگین لە ماوەی ساڵێکدا شەهید کران، ئەمانە بوون بە دەنگ، گوتار و پێنوسی تێکۆشانی ژنان. ئەم هاوپیشانەمان تەنها پێشەنگی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان نین، لە هەمانکاتدا پێشەنگی ئاکار و حەقیقەتی ڕۆژنامەنووسانی جیهانن.
هەوڵدەدەن ژنان لە شوێنە داخراوەکاندا دابنێن، سیاسەت لەسەر جەستەی ژنان بەڕێوەدەبرێت، هێرشە ڕەگەزپەرەستییەکان دەبن بە هۆکاری هەڵوەشانەوەی ئەخلاقی کۆمەڵگە و هەوڵدەدەن داهاتوویەک دژی دیموکراتیک، دژی کۆمەڵگە بونیات بنێن".
ڕۆژنامەنووسی ژنان لە قۆناغێکی گرنگدایە
لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا ڕۆژن ئاماژەی بەوەدا لایەک ژنان دووچاری زیهنیەتی پیاوسالاری و فشاری کۆمەڵگەی کۆنەپارێز دەبن، لە لایەکی دیکەوە ژنان لە دژی ڕەگەزپەرەستی لە ڕاگەیاندن تێدەکۆشن و گوتی: "لە بەرانبەر ئەم هەموو هێرشانە لە هەمووکاتێک زیاتر گرنگە تێکۆشانی ژنان کە ڕژێمی پیاوسالاری دەهەژێنێت، دەنگی ژنان ببیسترێت. لەبەر ئەم هۆکارانە ژنانی ڕۆژنامەنووسان لە قۆناغێکی زۆر گرنگ و کاریگەردان.
بە یادکردنەوەی دەیان هاوپیشەمان کە ئەم میراتی حەقیقەتەیان بۆمان جێهێشت، گرێدراو دەبین، بە فراوانکردنی تێکۆشان لە دژی ڕەگەزپەرەستی لە ناو کۆمەڵگە و میدیادا، ڕۆژنامەنووسانی ژنانی ئازادی گەشتر دەکەین.
بە بۆنەی ٨ی ئادارەوە بانگەواز لە هەموو هاوپیشەکانمان دەکەین لە دژی هەموو جۆرە هێرش و هەڕەشەیەک لەسەر ڕۆژنامەنووسان دەنگ و گوتاری خۆیان یەکگرتوو بکەن، تۆڕی هاوبەشیان بە هێزتر بکەن و لەسەر ناوی ژنان گۆڕەپانی ڕاگەیاندن بگۆڕن بۆ گۆڕەپانی تێکۆشان".