'ژن، ژیان، ئازادی، کوردستان گۆڕستانی فاشیستان'

فێمینیستەکانی کورد و ئێران، خوێندکارانی کورد، ئازەری، فارس و سەدان ژن و پیاو، کە لە دژی کوشتنی ژینا ڕاپەرین، لەسەر داوای تەژەکەى فەرەنسا لە چاتلێت لێس هۆڵس (کانیی بێ تاوان) لە پاریس بە دروشمی "ژین؛ ژن، ژیان؛ ژیان؛ ئازادی" چالاکییان ئەنجامدا.

لە کاتژمێر ١٧:٣٠ی ئێوارەی دوێنێ سەدان کورد، ئازەری، ئێرانی و فەرەنسی، جەزائیری و خەڵکی پێکهاتە و گەلانی تر بۆ پشتیوانیکردن لە ڕاپەڕینی گەل، کە لە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی لە تاران، بە پێشەنگایەتیی ژنانی کورد دەستیپێکردووە، لە گۆڕەپانی چاتلێت لێس هۆڵس (کانیی بێ تاوان) لە پاریس کۆبوونەوە.

لە چالاکییەکەدا تووڕەیی لە دژی ڕژێمی ئێران و سیستەمی دەسەڵاتی پیاوسالار جێگا سەرنج بوو. هەروەها لە مەراسیمەکەدا پۆستەرەکانی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بەرەنگاری بکە، خۆت بە رێکخستن بکە، ئازاد بژی" بەرزکرابوونەوە و وێنەی ژینا ئەمینی و چەندین لافیتەى تریش بەرزکرابوونەوە.

 بێریڤان فرات بە ناوی بزووتنەوەى ژنانی کورد لە فەرەنسا (تەژەکە-ف) وتی: "دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' لە تێکۆشانی ژنانی کورد دا لە دژی دیکتاتۆری وترا، بەڵام ئێستا بووەتە دروشمی ملیۆنان ژن لە جیهاندا. ئەوەی ئەمڕۆ لە ئێران ڕوودەدات، لە تێکۆشان بە پێشەنگایەتیی ژینادا، سەردان و هەزاران ژیناکان بوونەتە قوربانی.  ئێمە ئێستا داوا لە ژنان دەکەین، با تەنها نەک ژن، پیاوانیش قژی خۆیان ببڕن. نابێت ژنێک هەبێت، کە بە هۆی سێ تال قژیەوە بکوژرێت.

دوابەدوای قسەکانی بێریڤان فرات، وتار و وتەی سۆلیدایرس، مراپ (MRAP)، پارتی نوێی دژە کاپیتالیست، ژنانی جەزائیر و کۆمەڵەی دۆستایەتیی کوردستان و فەرەنسا خوێندرایەوە و کوشتنی ژینا ئەمینییان ئیدانە کرد.

هەروەها ئەوەش هاتووە: بە پشتیوانیی چەندین دامەزراوەی فەرەنسی چالاکییەکە بەردەوام دەبێت. چالاکییەکە کاتژمێر ١٩:٣٠ وتنەوەی دروشم کۆتایی پێهات.

ژ.ت