ژنان لە شاری درێسدن بۆ ژینا ئەمینی ڕێپێوانیان کرد

لە شاری درێسدنی ئەڵمانیا بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن پۆلیسی "ڕەوشت"ی ئێران و پشتیوانی لە بەرخۆدانی ئێران، چالاکییەکی ئەنجامدرا.

لە شاری درێسدنی ئەڵمانیا ڕێپێوانێک بۆ ناڕەزایی دەربڕین لە دژی کوشتنی ژینا ئەمینی لە لایەن "پۆلیسی ئەخلاق" لە ئێران و بۆ پشتیوانیکردن لە چالاکییەکان و خۆپیشاندانەکان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دروشمی "پشتیوانی لە دیاریکردنی مافی  چارەنووس لە ئێران" بەڕێوەچوو.

لە ڕێپێوانەکەدا لەسەر بانگەوازی هاوبەشی ئەنجوومەنی ژنانی ئوتا لە درێسدن و رۆژئاوا بپارێزە و ژنانی ئێران ڕێکخرابوو و سەدان کەس بەشدارییان لە رێپێوانەکەدا کرد و دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"یان وتەوە.

ژ.ت