ئامه‌د؛ داوای ٣٠ ساڵ زیندانی بۆ دایكێكی ئاشتیخواز ده‌كرێت
به تۆمه‌تی «دروستكردن و به‌ڕێوه‌بردنی ڕێكخراو» ٤٦ دۆسیه بۆ دایكێكی ئاشتیخوازی ئامه‌د كراوه‌ته‌وه و داوا ده‌كرێت سزای ٣٠ ساڵ زیندانی بۆ ببڕێته‌وه.
به تۆمه‌تی «دروستكردن و به‌ڕێوه‌بردنی ڕێكخراو» ٤٦ دۆسیه بۆ دایكێكی ئاشتیخوازی ئامه‌د كراوه‌ته‌وه و داوا ده‌كرێت سزای ٣٠ ساڵ زیندانی بۆ ببڕێته‌وه.
حه‌وا كران، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی دایكانی ئاشتی، ماوه‌ی ١٠ ساڵه له‌نێو دایكانی ئاشتیی ئامه‌د كار و خه‌بات بۆ ئاشتی ده‌كات. چه‌ندین ساڵه بۆ به‌دیهێنانی ماف، دادپه‌روه‌ری، یه‌كسانی و ئارامی وه‌ڵات له‌نێو تێكۆشان دایه و بووه به پارچه‌یه‌ك له دۆزی گه‌لانی كوردستان. دایه حه‌وا له ماوه‌ی ١٠ ساڵی ڕابردوودا، له هه‌موو چالاكییه‌كانیدا پێداگری له‌سه‌ر ئاشتی و ئارامی كردووه. داواكاریی گشتیی شاری ئامه‌د له باكووری كوردستان، ٤٦ دۆسیه‌ی له دژی ئه‌و دایكه ئاشتیخوازه كردۆته‌وه و داوا ده‌كات سزای ٣٠ ساڵ زیندانی بۆ ببڕدرێته‌وه.
ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته، دایكی ئاشتی حه‌وا كرا لێدوانێكی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات دا:
ش. م