به‌هۆی عه‌فرین، لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ژنهسیاسهتمهداره گیراوه‌كان ده‌كرێت
ژنه سیاسه‌تمه‌داره‌كانی هه‌ده‌په و ده‌به‌په كه له زینداندا بۆ عه‌فرین مانیان له خواردن گرت، لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
ژنه سیاسه‌تمه‌داره‌كانی هه‌ده‌په و ده‌به‌په كه له زینداندا بۆ عه‌فرین مانیان له خواردن گرت، لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
ژنهسیاسهتمهدارهكانی پارتیی دێمۆكراتی گه‌لان - هه‌ده‌په و پارتیی هه‌رێمه دێمۆكراته‌كان - ده‌به‌په كه له به‌ندیخانه‌ی پیتی «ئێف»ی ژماره «١»ی كاندیرای به‌ندكراون، له دژی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ داگیركردنی عه‌فرین ٣ ڕۆژ مانیان له خواردن ڕاگه‌یاندبوو. به‌و هۆیه‌وه داواكاری گشتیی به‌ندیخانه‌كه له دژی ئه‌و ژنه سیاسه‌تمه‌دارانه ده‌ستی به لێپرسینه‌وه كرد.
ئه‌و ژنهسیاسهتمهدارانهی مانیان له خواردن گرت بریتین له:
فیگه‌ن یوكسه‌كداغ، هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په
ئایسه‌ڵ تووغلووك، جێگری هاوسه‌رۆكانی گشتیی هه‌ده‌په
چاغلار ده‌میره‌ل، په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په
بوورجوو چه‌لیك، ئۆزكان، په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په
گولسه‌ر یڵدرم، په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په
سه‌باحه‌ت توونجه‌ل، هاوسه‌رۆكی گشتیی ده‌به‌په
گوڵتان كشاناك، هاوسه‌رۆكی شاره‌وانیی گه‌وره‌ی ئامه‌د
نوورهایات ئاڵتوون، هاوسه‌رۆكی شاره‌وانیی دێرسیم
ئه‌دیبه شاهین، هاوسه‌رۆكی پێشووی شاره‌وانیی دێرسیم
ش. م