باوکی ژینا ئەمینی: پەیامەکانی بەرپرسانی ئێران بۆ هاوخەمی راست نین
ئەمجەد ئەمینی باوکی ژینا ئەمینی ئاماژەی بە قسە و پەیامەکانی بەرپرسانی ئێراندا لەبارەی کوشتنی کچەکەی و رایگەیاند، هەموو قسەکانیان دوورن لە راستیەوە.
ئەمجەد ئەمینی باوکی ژینا ئەمینی ئاماژەی بە قسە و پەیامەکانی بەرپرسانی ئێراندا لەبارەی کوشتنی کچەکەی و رایگەیاند، هەموو قسەکانیان دوورن لە راستیەوە.
لەگەڵ هەموو خۆپیشاندان و راپەرینەکانی گەل لە ئێران و رۆژهەڵات، بەرپرسانی ئێران دەیانەوێت لەژێر ناوی قسەی بێواتا داواکاری گەل پشتگوێ بخەن و گەل سەرکوت بکەن.
ئەمجەد ئەمینی باوکی ژینا ئەمینی کە کچەکەی لەلایەن پۆلیسی بەناو ئەخلاقی رژێمی ئێرانەوە کوژرا، لەبارەی دۆزی کچەکەی لە دادگا قسەی کرد و وتی، " هیچ کەسێک لەبارەی چۆنیەتی کوشتنی کچەکەم وڵامم ناداتەوە. زۆر جار سەردانی پزیشکی دادم کرد، وڵامیان نەدامەوە و بە شێوەیەک گاڵتەیان پێکردم."
ئەمجەد ئەمینی دەڵێت، بەرپرسان دەڵێن، دوو و سێ حەفتەی دیکە سەبر بگرە و وتی، " ماوەیەکی زۆر بەسەر ئەو رێکەوتە تێدەپەڕێت کە پێشتر بۆیان دیاری کردووم."
ئەمینی لە کۆتاییدا ئاماژەی بەسەر قسە و پەیامی بەرپرسان کرد و دەڵێت، " قسەی بەرپرسان بۆ هاوخەمی راست نینن. رەئیسی هیچ کاتێک هاوخەمی دەرنەبڕیوە و بە تەنها بە تەلەفون گوتی، بەدواداچوونی بۆ دەکەین، بەڵام من هیچ بەدواداچوونێکم نەبینی."
ف.ق