بایک: پێویستە گەلەکەمان ڕاستی ئەمریکا و ناتۆ ببینن - نوێکرایەوە -

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە جەمیل بایک ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی باڵای ناتۆ لە مەدرید بڕیاری نوێ لە دژی پەکەکە و گەلی کورد دراوە و ڕاشیگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا سیاسەتی قڕکردن و پاکتاکارانەی ئەردۆغان پەسەند کراوە.

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە بەشی دووەمی چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) باسی لە سەوداکردن و مامەڵەکردن بە کوردەوە لە کۆبوونەوەی باڵای ناتۆ لە مەدرید، هەڕەشە داگیرکاریەکانی سەر ڕۆژئاوا، گوشاری دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە لە تورکیا و کوردستان و قەیرانی سیاسی لە عێراق و باشووری کوردستان کرد.

بەشی دووەمی چاوپێکەوتنەکە بەم شێوەیەیە:

دەوڵەتی تورکی فاشیست هەڕەشەی داگیرکاریی خۆی لە دژی رۆژئاوا و باکور - ڕۆژهەڵاتی سووریا زیاتر کردووە. بۆچی دەوڵەتی تورک لەم قۆناغ و پرۆسەیەی ئێستادا هەڕەشەکانی زیاد کردووە، گەلۆ پەیوەندی بە ڕووداوە نێونەتەوەییەکانەوە هەیە؟

دەوڵەتی تورک، دەسەڵاتی ئاکەپە - مەهەپە، دوژمنی کوردانە. دەیەوێت کوردان پاکتاو بکات و بیانسڕێتەوە. ئەو سیاسەتەی بەڕیوەی دىبات لەسەر ئەو بنەمایەیە. ڕۆژئاوای بۆ خۆی کردۆتە ئامانج و بە ڕوون و ئاشکرا دەڵێت: "دەچمە ڕۆژئاوا و شوێنەکانی تریش داگیر دەکەم". ئەگەر بەهۆی سەودا و مامەڵەکانەوە نەبێت نەیدەتوانی ئەوە بڵێت و کاری بۆ بکات. لە ئەنجامی ئەو مامەڵەیەدا ئەو کارە دەکات. پێویستە گەلی کوردمان لە باکور و سوریا ئەو ڕاستییە لەبیر نەکەن. دەوڵەتی تورک تەنها دژی گەلی کورد نییە، بەڵکو دژی هەموو گەلانی سوریایە، دژی دیموکراسی، ئازادی، ژنان و گەنجانە. ئەو دژی هەموو ئەو کەسانەیە کە خزمەتی نەکەن. بۆیە دەبێت خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەم ڕاستییە ببینن و هەرگیز خۆیان نەخەڵەتێنن و خۆیان سست و لاواز نەکەن. دەبێت باوەڕ بە خۆیان بکەن و خۆیان ڕێکبخەن و خۆیان بۆ شەڕی شۆڕشگێڕیی گەل ئامادە بکەن.

ئامادەکارییەکانتان بۆ شەڕی شۆڕشگێڕی گەلی لە هەموو لایەکەوە تەواو بکەن. کاتێک دەوڵەتی تورک هەنگاوێکی نوێ بەرەو داگیرکاریی هەڵگرت، بەبێ دوودڵی  لە دژی دژی بوەستێتەوە و بەرخودان بکەن و تێبکۆشن. دەوڵەتی تورک دەیەوێت کورد لە هەموو ناوچەکانی ڕۆژئاوا دەربکات و چەتەکانی سەربە خۆی لەو شوێنانەدا جێگیر بکات. دیمۆگرافیای ئەو شوێنانە لە عەفرین و سەرێکانی و گرێ سپی  دەگۆڕێت و دەیەێت هی شوێنەکانی تریش بگۆڕێت. دەیەەسەڵاتی تەواوی خۆی بە سەر ئەو شوێنانەدا بسەپێنێت و پاشان بیلکێنێت بە خۆییەوە. دەیەوێت ئەو چەتانە لە سوریا لە دژی خەڵک بەکاربهێنێت. دواتریش بە مەرجی سیاسیی ئەو شوێنانە بە خۆییەوە بلکینێت. دەسەڵاتی سوریاش کار بۆ ئەوە دەکات، لەبەر ئەوە بوو، کە نوسرە هێنرایە عەفرین. ئەوان بە تەواوی ئامادەن بۆ داگیرکردنی شوێنە نوێکان.

ئەوان سەودا و مامەڵە بۆ ئەوە دەکەن، کە لە ئەنجامدا ئەوەش پێکبهێنن. بۆ ئەوەش نابێت گەلەکەمان هەرگیز باوەڕ بە هێزە دەرەکییەکان بکەن، بە هێزی خۆیان باوەڕ بکەن و خۆیان بۆ شەڕێکی گەورە ئامادە بکەن. من مەزەندە دەکەم، چەند ئەنجامێک لە عەفرین و سەرێکانی و گرێ سپی بەدەستهاتوون، ئەگەر دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و بکوژ و پاکتاوکار بچێتە ئەو ناوچانە  دیمۆگرافیای ئەو ناوچانەش دەگۆڕێت، هۆکاری ئەوە دەوڵەتە دەرەکییەکانن، کە ڕێگایان بە تورکیا داوە، دووەمیش لەو شوێنانەدا هەندێک کەموکوڕی هەبووە، کە سوودیان لەوە وەرگرت. مەزەندە دەکەین، کە لەو هەڵە و کەموکوڕییانە وانە وەرگیرابێت. ئەگەر تورکیا جارێکی تر داگیرکاریەکی لەو شێوەیە بکات، من لەو باوەڕەدام، ئەوەی لە عەفرین و سەرێکانی و ئەو شوێنانەدا ڕوویان دا دووبارە نابنەوە.

چونکە خەڵکی ئەنجام و وانەیان لێوەرگرتووە. لەوە باش تێگەیشتوون، کە هاتنە دەرەوە لە وڵاتی خۆیان مانای چییە و دەکەوێتە ناو ژیانێکی چۆن. نابێت گەلەکەمان هەرگیز کۆیلەیەتی قبوڵ بکات و لە چوارچێوەی بەرگریی ڕەوای خۆی دا خۆی رێکبخات و پەرە بە خۆیان بدەن. نەک تەنیا خۆیان ڕێکبخەن، بەڵکو دەبێت لەگەڵ هێزە سەربازییەکاندا لە ئامادەکاریدا بن و پێکەوە شەڕ و تێکۆشان بکەن. ئەگەر پێکەوە شەڕ و تێکۆشان بکەن، دەوڵەتی تورک و چەتەکانی پێیان ناوێرن. ڕەنگە لە هەندێک زەحمەتیدا بژین، بەڵام سەردەکەون و سەرکەوتن بۆ مرۆڤایەتیش تۆمار دەکەن. لە ساڵی ٢٠٢٢دا دەوڵەتی تورک هەرێمەکانی پاراستنی مەدیای بۆ خۆی کردە ئامانجی سەرەکی، چونکا دەیەوێت گەریلا لەناو ببات، بەڵام شەڕی نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیا ڕوویدا و دەوڵەتی تورک ئەوەی بۆ خۆی بە هەل و دەرفەت زانی. هەرچەندە لە هەرێمەکانی میدیادا شەڕ دەکات، بەڵام ناتوانێت ئەنجام بەدەست بهێنێت. تاوکو دێت گەریلاکان گورزی قورسیان لێدەدەن. لەبەر ئەوەی جەنگی ئۆکرانیا و ڕوسیای بۆ خۆی بە دەرفەت زانی، ڕوویان لە ڕۆژئاوا کرد، سەودا مامەڵە دەکات، کە ئامانجەکانی لە دژی گەلەکەمان پێک بهێنێت.

لە دژی هەڕەشە داگیرکاریەکانی دەوڵەتی فاشیستیی تورک، پێویستە هەڵوێستی گەلی ڕۆژاوا و هێزەکانی باکور - رۆژهەڵاتی سوریا چۆن بێت؟

ئەگەر گەلەکەمان خۆیان لەگەڵ هێزە سەربازییەکاندا ئامادە بکەن، ئەوان ناتوانن ئەنجام بەدەست بهێنن. کاتێکیش هەماهەنگی و تاکتیکە ڕاست و دروستەکانی شەڕ بەرەو پێش بچێت، بە دڵنیاییەوە کۆتایی بە دەسەڵاتی ئاکەپە - مەهەپەش دەهێنرێت، هەم گەلی کورد و هەم گەلی تورک و هەم گەلانی ناوچەکە لەو بەڵایە ڕزگاریان دەبێت، ئەوە ڕاستییەکە. دەبێت گەلەکەمان ئەم ئامانجە بگرێتە بەر، گەلانی ئەم هەرێمە، ئاشووری، عەرەب، تورکمان و چەرکەس و هەموویان ئەم ئامانجە بدەنە پێش خۆیان. ئەم ئامانجە ئامانجێکی گەورەیە و ئەنجامێکی مەزنی لێدەکەوێتەوە.

 دەوڵەتی تورک دەوڵەتێکی ناتۆیە، کاتێک شەڕی ئۆکرانیا و ڕووسیا هەڵگیرسا، دەوڵەتی تورک بینیی، کە دەوڵەتانی ئەمەریکا و ئەوروپا لە دژی ڕووسیا وەستاونەتەوە، ئەو خۆیشی ئەندامی ناتۆیە، بۆیە حسابی ئەوە دەکرد، ئەگەر هەنگاوێک لە دژی ڕۆژئاوا بنێت، ئەوا ناتۆ و ئەمریکا و ئەوروپا لە دژی ناوەستنەوە، حسابی ئەوەی دەکرد، کە ئەوان چاوی خۆیان لەو هێرش دابخەن و یارمەتیی بدەن. دیسان بینیی، کە ئەمریکا و ئەوروپا و ناتۆ بەرەیەکیان لە دژی ڕووسیا دروست کردووە و ڕووسیا زۆر تەنگەتاو بووە، خواستی سوودیش لەوە وەربگرێت، واتە بینی ڕووسیا و ئەمریکا و ناتۆ بە چەند شێوازێک پێویستیان بە تورکیا هەیە، بۆیە ئیدی تورکیا دەتوانێت لێرە هەڕەشە و گوشارەکانی بەکاربهێنێت و ئەگەر ڕووی لە ڕۆژئاوا کرد داواکارییەکانی قبوڵ بکرێت، بۆیە سودی لە ناکۆکییەکانی ناتۆ و ڕوسیا وەرگرت. پێویستە خەڵکەکەمان ئەم ڕاستییە ببینن.  

پێویستە گەلەکەمان لەگەڵ هەموو گەلانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا یەکڕیزیی خۆیان بەهێز بکەن و لە دژی داگیرکاریی یەک هەڵوێست بن و ئامادەکارییەکانیان بۆ جەنگ تەواو بکەن، چونکە دەوڵەتی تورک فڕۆکە و تانک و توپ بەکاردەهێنێت. دەبێت چەند ڕێوشوێنێکی تر بۆ جەنگ بگیردرێنەبەر. بۆ نمونە ئاو بەسەر گەلەکەماندا دەبڕن، ئەوا پێویستە لە رێگەى بیرەوە رێوشوێن بگیرێت بەر، دەبێت لە ڕووی پێداویستی و دەرمان و خۆراکەوە ڕێوشوێنی گونجاو و گرنگ بگرنەبەر. دەتوانن خۆیان لەسەر بنەمای پاراستنی ڕەوا پەروەردە بکەن و خۆیان ڕێکبخەن. بەوە دەتوانن هەندێک یارمەتیی هێزە سەربازییەکان بدەن. ئەگەر خۆیان لەو چوارچێوەیەدا ئامادە بکەن، ئەگەر دەوڵەتی تورک و چەتەکانیشی بێن، هەندێک دەوڵەتیش لە پشتیان بن، ئەوا هەر گەلەکەمان دەتوانێت تێکیانبشکێنێت و سەرکەوتنێکی گەورە بەدەست بهێنێت.

لەم دوایانەدا زەخت و گۆشاری رژێمی فاشیستی ئاكەپە ـ مەهەپە لەسەر دەزگا و دامەزراوە دیموكراتیەكان و گەلی كورد زۆرتر بووە. لەبەرامبەر بەراگەیاندنی ئازاد گۆشار درۆست بووە و زۆرێك لەرۆژنامەونووسانیان دەستگیركردوە. ئاخۆ بۆچی فاشیزمی ئاكەپە ـ مەهەپە لەم قۆناخەدا زەخت و گۆشارەكانی خۆی زۆرتر كردۆتەوە؟

چونكە دەسەڵاتداریەتی ئاكەپە ـ مەهەپە لاواز بووە، دەترسێت كە دەسەڵاتەكەی لەدەستی دەربچێت و هەڵوەشێت. بۆ ئەوەی لەدەسەڵات نەكەوێت و لاوازیەكانی بشارێتەوە، گۆشار و زۆڵمێكی زۆر بەكاردێنێت. بەدەر لەزۆڵم و زۆرداری شتێك لەدەستدا نەماوە كە بیكەن. ئەگەر زۆڵم، شەڕ، ئەشكەنجە، كۆشتن و گرتن و حەقارەت و بێ رێزی و كۆمەڵكۆژی نەكەن ناتوانن پەرە بەدەسەڵاتداریەتی خۆیان بدەن. دەیەوێت هەموو ئەو گەلانەی لەدژیانن چاوترسن بكەن. زۆرێك لەخەڵكی بێ گۆناە و بێ تاوان دەگرن و لەزیندانیان دەكەن، ئەشكەنجەیان دەدەن و دەیانەوێت ئیرادەیان بشكێنن و تەسلیمیان بگرن. ئەوانەی تەسلیم نەبن دەكۆژن و دەڵێن بەهۆی نەخۆشیەوە مردوە، یا خۆی كۆشتووە یا زۆر هۆكاری تر نیشان دەدەن. رێگە نادەن بنەماڵەكانیان تەرمەكانیشیان وەربگرنەوە. بۆ ئەوەی دەرنەكەوێت و ئاشكرا نەبن كە لەژێر ئەشكەنجەدا كۆژراون، تەرمەكانیان رادەست ناكەن. لەگەڵ ئەوەی كە دەبێت ژمارەیەك لەو زیندانیانەش ئازاد بكرێن، كەچی ئەوانیش بەرنادەن. بەوشێوەیە دەیانەوێت زیندانیان هەموو تەسلیم وەربگرن و ئەوانەی دەرەوەش وەها چاوترسن بكەن بۆ ئەوەی چالاكی نەكەن. بۆیە ئەوانەی دەرەوەش دەڵێن، بۆ ئەوەی دەستگیرنەبم و ئەو سیاسەتەش لەسەرم پەیڕەو نەكرێت، وا باشترە كە چالاكی نەكەم. ئەوانەی لەزیندانەكاندان ئەو كەسانەن كە لەچالاكیەكاندا لەپێشی پێشەوەن و ئەو كەسانەن كە خزمەت دەكەن. ئەگەر ئەوانە تەسلیم وەربگرن، بەئاسانی دەتوانن كۆمەڵگەش تەسلیم وەربگرن و چاوترسن بكەن. تەماشا بكەن، پێشتر لەنێو كورداندا بەهەزاران كەسیان كۆشت، ئەوانەش ئەو كەسان بوون كە پێشەنگایەتی كۆمەڵگەیان دەكرد، ئەوانەی دیموكرات و سۆسیالیست بوون. دەوڵەتی تورك ئەو كەسانەی كە ئەو پێشەنگانەیان كۆشت و كۆمەڵكۆژ كرد لەدادگاكاندا وەكو بێ تاوان نیشاندان. واتای ئەوە چییە؟ ئەوەی ئێوە ئەوانەتان كۆشت هەموویان كورد، دیموكرات و سۆسیالیست بوو و دەستی ئێوە خۆش بێت. بەو شێوەیە ئەو كەسانەی كە ئەو كردەوە قیزەونانەیان پێكدەهێنا، ئاوەها جەسارەتیان دەدا پێیان و هانیانیاندەدا. یا ئەوەتا دەڵێن، ها ئەوەتا ئێوە دەتوانن وەها بكەن. ئەوانەی پێشتووتر ئەو كارانەیان كردوە ئێمە ئەوانەش دەبەخشین. مافدار نیشانیاندەدەن و ئێوە نەترسن و ئەو كارانە بكەن. توركیا و كوردستانیان كردۆتە زیندانێك. لەناو زینداندا، زیندانێكی تر درۆست دەكەن. رێگە نادەن هۆنەرمەندان هۆنەرەكەیان بنوێنن، زۆرێك لەرۆژنامەنووسانیشیان دەستگیركردۆە. یاساشیان دەركردۆوە كە كەس لەكردەوە و ئەشكەنجە و زۆڵمەكەیان نەزانێت. دەیانەوێت هەر شتێك بشارنەوە، هەر كەس دەخەڵەتێنن و وەها نیشان دەدەن كە لەتوركیا هەر شتێك نۆرماڵ و ئاساییە. هەرچەندەش دەسەڵاتداریەتی ئاكەپە ـ مەهەپە هەوڵدەدات راستیەكان بشارینەوە، ناتوانن راستیەكان بشارنەوە. بەرخۆدان قەدەغەكردن پارچەپارچە دەكات، ئەوان چەندە هەوڵبدەن راستیەكان بشارنەوە، بەرخۆدان لەوانە بەهێزترە. ئەو بەرخۆدانەی لەئیمرالی و لەچیا و لەناو گەلدا نیشاندەدرێت دیاركەرن. چی بكەن ناتوانن گەل و رۆژنامەوانان بێدەنگ بكەن.

لەعێراق هەڵبژاردنێك بەرێوەچوو، بەڵام حكومەت تا ئێستا پێكنەهاتووە. رەوتی سەدر كە لەهەڵبژاردنەكاندا زیاتر لەهەموو لایەنەكانی تریان قازانج كرد خۆیان لەپەرلەمان كشاندەوە. ئاخۆ بۆچی لەعێراق قەیرانی سیاسی قووڵتر دەبێتەوە و چارەسەری بۆ ئەم قەیرانە دەرناكەوێت؟ بەرای ئێوە چارەسەری چییە؟

چەندە كات دەرباز دەبێت، ناڕەزایەتیەكانیش زیاتر دەبن. ئەوانە ئێدی ناتوانن دەسەڵاتداریەتی خۆیان بەردەوام بكەن. كۆتایی دەسەڵاتداریەتیان هاتووە. هۆكاری بنەڕەتی دەركەوتنی بەرفراوانی قەیرانەكانیش ئەوەیە كە نزیكبوونەوەیەكی دیموكراتیك بوونی نییە. لەشوێنێكدا كە دیموكراتیك بەبنەما نەگیردرێت، لەو شوێنە رۆژبەرۆژ قەیران و كێشەكان مەزنتر و بەرفراوانتر دەبن. ئەگەر ئەمڕۆكە لەعێراق كێشەكان چارەسەر نابن و قەیرانەكان قوڵتر دەبنەوە، بەهۆی ئەوەیە كە لەئێراقدا نزیكبوونەوەی دیموكراتیك و زیهنیەتی دیموكراتیك پێشنەكەوتووە. لەسەر ئەو بنەمایە سەیری بابەتەكان و كێشەكان ناكرێت، بۆ ئەوەیە كە ئەو قەیرانانە روودەدەن. لەعێراق نەتەوە ـ دەوڵەت و دەسەڵاتداریەتی بەبنەما دەگیردرێت. ئەگەر كێشەكان وەها چارەسەر نابن هۆكارەكەی ئەوەیە كە زیهنیەتی دیموكراتیك بوونی نییە. لەبەر ئەوەش دەبێت ئەو زینهیەتە بگۆڕدرێت. دەست لەنەتەوە ـ دەوڵەت و زینهیەتەكەی بەردەن. دەبێت سیستەمێكی دیموكراتیك بۆ خۆیان بەبنەما بگرن، بەو شێوەیە كێشەكان چارەسەر بكرێن. لەو هەڵبژاردنەش كە بەرێوەچوو، گەل هەڵوێستی خۆیان بەراشكاوی نیشاندا. خەڵكێكی زۆر نەچوونە سەر سەندوقەكانی دەنگدان، باوەڕیان بەهەڵبژاردن و پارتەكان نەماوە. ئەوە نیشانی دەدات كە ئێدی گەل سیستەمێك دیموكراتیكی دەوێت. كەسێك كە لەعێراقدا سیاسەت بكات دەبێت ئەو راستیە باش ببینێت و لەخۆیەوە دەست بەگۆڕانكاری بكات تا بتوانێت لەعێراقیشدا گۆڕانكاری بكات. هۆكاری دیكە كە لەعێراق كێشەكان قوڵتر دەبنەوە، دەستوەردانی دەوڵەتانی دەرەوەیە. دەوڵەتانی دەرەكی لەسیاسەتی عێراقدا رۆڵێكی مەزنیان هەیە و دەستوەردانی مەزن دەكەن. ئەوانە بیر لەگەلی عێراق ناكەنەوە، ئەوانە تەنیا بەرژەوەندی خۆیان بەبنەما وەردەگرن و بەگوێرەی بەرژەوەندیەكانی خۆیان سیاسەت دەكەن. لەناو كۆمەڵگەدا دۆژمنایەتی و پارچەبوون درۆست دەكەن. یەكێك لەو دەوڵەتانەی كە دەستوەردانی كاروباری ناوخۆی عێراق دەكات، دەوڵەتی توركە. بەهاوكاری پەدەكە و بنەماڵەی بارزانی ئامانجی خۆیان لەسەر باشور و عێراق بەرێوە دەبەن. لەراگەیاندنەكانیشدا بڵاوبوویەوە كە ئەوانەی لەعێراق و بەتایبەتی لەكەركوك خۆیان بەرێكخستن دەكەن، میتی توركن. دەوڵەتی تورك لەلایەنی عەسكەری"سەربازی"یەوە لەزۆرێك لەشوێنانە بارەگای خۆیان دامەزراندوە و هەرچی دەچێت، باشور دەخەنە بن دەستی خۆیانەوە. میت لەكەركوك و موسل و ئەو شوێنانە خۆیان بەرێكخستن دەكەن. دەوڵەتی تورك، عێراقیان بەبارمەتە گرتووە و لەباشوری كوردستانیش بنەماڵەی بارزانیان بەبارمتە وەرگرتووە. لەسەر ئەو بنەمایە ئامانجی خۆیان كە میساقی میللیی و عۆسمانی نوێیە جێبەجێ دەكەن. ئەوەش مەترسیەكی مەزن درۆست دەكات و لەعێراق ئەو پارچەبوونەی هەیە مەزنتر دەكات. دەیەوێت باشوری كوردستان بكەنە مۆڵكی توركیا و لەسەر ئەو بنەمایە لەعێراقیش دەسەڵاتداریەتی و گۆشاری زیاتر دەكات. دەبێت هەموو گەلانی رۆژهەڵاتی ناوین، راستی سیاسەتی ئەردۆغان ـ باخچەلی بزانن و ئاشكرای بكەن. لەمێژوودا باش دەردەكەوێت كە توركان چیان بەسەر ئەو گەلانەدا هێناون. ئەگەر نایانەوێت عۆسمانی نوێ پێشبكەوێت، دەبێت لەبەرامبەر بەدەوڵەتی تورك و زیهنیەتی تورچیتی ئەردۆغان ـ باخچەلی و نوكەرایەتی پەدەكە بوەوستنەوە. ئەگەر هەڵوێستێكی وەها نیشان بدەن ئەوا دەوڵەتی تورك ناتوانێت، دەوڵەتی عێراق بەبارمتە بگرێت.

دوابەدوای شەڕی نێوان روسیا و ئۆكرانیا پەیوەندی نێوان هێزەكانی ناتۆ بەهێزتر بوو و چالاكیەكانی ناتۆ جارێكی تر بوونەوە رۆژەڤ. لەكۆبوونەوەی ئەم دواییەی ناتۆ لەمەدرید لەگەڵ روسیا بۆ یەكەمین جار چینیش وەكو هەڕەشەیەك دەستنیشانكرا. بەگوێرەی ئێوە لەداهاتوودا دەیانەوێت تابلۆیەكی چۆن چۆنی بۆ جیهان بنەخشێنن"بكێشن"؟

سیستەمی مۆدیرنیتەی كاپیتالیسم لەناو قەیراندایە، دەیەوێت خۆی لەو قەیرانە دەرباز بكات و تا ئێستا چەندەش بۆ ئەوە كارو خەبات دەكات، ئەنجامێكی ئەوتۆی لێنەكەوتووەتەوە. بۆ ئەوەش شەڕی جیهانی سێیەمین بەرێوە دەبات و لەئێستاشدا ناوەندەكەی رۆژهەڵاتی ناوینە. لەو شەڕەدا دەیانەوێت ئەو قەیرانەی تێدان چارەسەر بكەن. ئەگەر شەڕی روسیا و ئۆكرانیاش روویدا هۆكارەكەی ئەوەیە. ئەوەی لەسیستەمی مۆدیرنیتەی سەرمایەداریدا كێشە و ناكۆكی نوێ هەیە و ئەوەش ئەو شەڕەی ئافراندوە. بۆ ئەوەی روسیاش خۆی لەناو سیستەمی مۆدیرنیتەی سەرمایەداریدایە، بەڵام چەندەش لەنێودایە، بەڵام تا ئێستاكە سەرمایەی گلۆبالی روسیا پێكنەهاتووە. دەیانەوێت بەگشتی روسیا بەشداری سەرمایەی گلۆباڵ بكەن، تا بۆ سیستەمی مۆدیرنیتەی سەرمایەداری كێشە نەنێتەوە. ئەگەر ئەمریكا، ئەوروپا و ناتۆ هێرش دەكەنە سەر روسیا بۆ ئەوەیە. دەیانەوێت روسیا لاواز بكەن، دەیانەوێت ناچاری بكەن كە لەگەڵ سیستەمەكەی خۆیاندا بەتەواوەتی یەكانگیری بكەن. بۆ ئەوەی هیچ كێشەیەك بۆ سیستەمەكەیان درۆست نەكات. دەیانەوێت كاریگەری لەسەر چینیش دانن، چونكە چینیش لەلایەن ئابوری و تەكنیكیەوە هەنگاوی زۆری ناوە. ئەمریكا ئەو سیستەمەی چین لەنێوخۆیدا درۆستی كردوە، وەكو مەترسی بۆ سەر ئاسایشی خۆی دەبینێت. دەیەوێت پێش بەوەش بگرن. ئەویش لەنێو سیستەمی سەرمایەداریدایە. لەنێو سیستەمەكەدا هەندێ ناكۆكی بوونی هەیە. ئەوەی راستی بێت، هەر كەس دەیەوێت بەئەندازەی هێزی خۆی لەناو سیستەمەكەدا جێگا بگرێت. هەندێ لەو شوێنەی هەن، ناڕازین، دەیانەوێت لەناو سیستەمدا جێگایەكی باشتر بۆ خۆیان بگرن و رۆڵێكی مەزنتر لەناو سیستەمەكەدا پێكبهێنن.

ئەمریکا و بەریتانیا لەبەرئەوەی پێشەنگایەتی سیستمی کاپیتالیست دەکەن، ئەمە بۆ خۆیان وەک مەترسی دەبینن. دەیانەوێت رێگەی لێبگرن. دەیانەوێت لە چوارچێوەی جەنگی سێیەمی جیهانیدا لەنێو سیستمدا رێکوپێکیەک دروست بکەن و بەم شێوەیە کێشەکانی نێو سیستم چارەسەر بکەن. بەڵام زەحمەتە چارەسەری بکەن. کێشە و قەیرانەکانی نێو سیستمەکە، زوو بە زوو چارەسەر نابن. دەیانەوێت کێشەکانیان چارەسەر بکەن، بەڵام ئەوەش کێشەی نوێ بەرهەم دەهێنێت. چین دەڵێت دەیانەوێت شەڕێکی سار دروست بکەن. بەڵام راست نییە. شەڕێکی سارد دروست نابێت. پێشتر شەڕی سارد هەبوو، لەبەرئەوەی سیستمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست هەبوو. ئەوانەی بە خۆیان دەگوت سۆسیالیست، لە لقێکی سۆسیالیزمەکەیان کاپیتالیستێک هەبێتیش ئەمە ناکۆکی دروست دەکرد. شەڕی سارد لەسەر ئەم بناغەیە دروست بوو. بەڵام ئەمڕۆ دۆخێکی بەم شێوەیە نییە، چین و رووسیا لەنێو سیستمی کاپیتالیستدان. ئایدۆلۆژی و فەلسەفەیان یەکە، بۆیەش وەک جاران شەڕی سارد دروست نابێت. بەڵام ناکۆکی دەبێت و ناکۆکیەکانیان لەسەر بناغەی سیستم جێ دەگرێت. هەندێک ناڕازین، بۆیەش ناکۆکی دروست بووە. رێبەر ئاپۆ لە بەرگرینامەکەیدا دەڵێت، " ئەگەری هەیە کە لە نێو سیستمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست و سیستمی دیموکراتیدا سازشێک دروست ببێت." دیارە ئەو ئەگەرە پێک دێت.

دەوڵەتی تورک لە کۆبونەوەی مەدریدا لەبارەی ئەندامێتی سوید و فینلەندا لە رێکخراوی ناتۆدا، مەرجی دانا کە لە شەڕی دژی کورددا پشتگیریان بکەن. ئێوە ئەم دۆخە و ئەنجامەکانی کۆبونەوەکە چۆن شیدەکەنەوە؟ بۆچی ناتۆ لە شەڕی دژی کورددا پشتگیری لە دەوڵەتی تورک دەکات؟ لە بەرانبەر ئەمەدا گەلی کورد پێویستە سیاسەتێکی چۆن بەڕێوەببات؟

ناتۆ هەر لە سەرەتادا هاوکاری دەوڵەتی تورکی کرد. لە سەرەتادا ئەم هاوکاریە دروست بوو و تاوەکو ئەمڕۆمان بەردەوامە. لەبەرئەوەی کە دەوڵەتی تورک، دەوڵەتێکی ناتۆیە. بۆچی تورکیا بوو بە ئەندامی ناتۆ، بۆچی پەیوەندیەکانی خۆی لەگەڵ ئەوروپا باش کرد؟ لەبەرئەوەی دەیەوێت لە تورکیا دەوڵەت – نەتەوە هەبێت، گەل و زمانەکانی دیکە لەناوببرێن. بە تەنها یەک زمان، یەک دەوڵەت، یەک گەل و یەک ئاڵا هەبێت، ئەمەش هەموو کاتێک باسی لێدەکرێت. بۆیەش لەنێو گەلدا کۆمەڵکوژی پێشدەکەوێت. بۆ ئەوەی بتوانن ئەم سیاسەتە بەڕێوە ببەن و ئەنجام بەدەستبهێنن، بووە ئەندامی ناتۆ و پەیوەندیەکانی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا و دەزگاکانی بەهێز کرد. بۆ ئەوەی هاوکاری بکرێت و کاتێک ئەو سیاسەتەیان کرد، لەدژی تورکیا نەوەستنەوە. ئێمە دەبینین کە تورکیا زۆر کۆمەڵکوژی کردووە، گەلان لەناو دەبات، بەڵام کەس قسە ناکات. لەدژی گەریلا کیمیایی، چەکی ناوەکی، بۆمبی جیاواز بەکار دەهێنێت، بەڵام کەس قسە ناکات. داگیرکەری و کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات، هەمووان بێدەنگن. لەبەرئەوەی تورکیا دەولەتێکی ناتۆیە. ئەگەر ناتۆ ئەمە قبوڵ نەکات، تورکیا ناتوانێت ئەم شتانە بکات. بەڵام چاوی دەگرێت و تورکیا هان دەدات. ئۆلف پالمێ ویستی کە پەیوەندیەکانی لەگەڵ پەکەکە و گەلی کورد بەرەو پێشەوە ببات و هاوکاری بکات. کاتێک بینییان رێگریان کرد. هەم کوشتیان و هەم پەکەکەیان تاوانبار کرد، بەم شێوەیە پیلانگێریان لەدژی پەکەکە و گەلی کورد بەڕێوەبرد. لەسەر ئەم بناغەیە لەدژی پەکەکە و گەلی کورد یادیەکی گەورەیان دەستپێکرد. دەوڵەتی تورکیش سوودی لەمە بینی و دەڵێت کە مافم هەیە لە هەر کوێ پەکەکە هەبێت، بیانکوژم. لەسەر ئەم بڕیارە تورکیا ئەم کردەوانە دەکات، واتە ناتۆ دەرفەتی دا تورکیا. هەروەک چۆن تەڤگەرەکامن سەرەتا پێشکەوت، گەلی کورد هوشیار بوو. سیستمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست، پرسی کوردی دروست کرد. ئەوەی لەسەر پشتی کورد سیاسەتی لەناوبردنی بەڕێوەبرد، ئەوەی وایکرد دەوڵەتی تورک پەیمانی لۆزان دروست بکات، سیستمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیستە. ئەوەی لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا لەسەر گەلی کورد پیلانگێری نێودەولەتی کرد، هەر سیستمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست و دەزگاکانی ناتۆیە. ئێستاش دەبینین کە بۆ رێبەر ئاپۆ و پەکەکە هیواکان گەورە دەبن، هزر و هێڵی رێبەر ئاپۆ بڵاو دەبێتەوە، چۆن سەرەتا بە پیلانگێریەک ئۆلف پاڵمێکان کوشت، ئێستاش دەیانەوێت پیلانگێڕیەکی بەو شێوەیە دروست بکەن. لە مەدرید کۆبونەوەیان کرد، لە کۆبونەوەکەدا لەدژی تەڤگەرەکەمان و گەلەکەمان و رۆژئاوا پیلانیان دروست کرد. ئەردۆغان ئاشکرا وتی کە پێویستە هەموو کەسێک سیاسەتی من قبوڵ بکات، ئەگەر قبوڵ بکەن، ئەندامێتی سوید و فینلەندا لە ناتۆدا قبوڵ دەکەم. مەدرید قبوڵی کرد کە سوید و فینلەندا ببنە ئەندامی ناتۆ. بەو واتەیەی کە لە مەدرید سیاسەتی ئەردۆغان لەدژی پەکەکە و گەلی کورد قبوڵ کراوە. سیاسەتی ئەردۆغان لە هەرێمەکە تەسفیەکردنی پەکەکە، قڕکردنی گەلی کورد و سیاسەتی عوسمانی نوێیە لەدژی گەلانی هەرێمەکە. ئەو پەیمانەی لە لۆزان دروست بوو، ئەمڕۆ زیندوو کراوەتەوە. ئەم کۆبونەوەیە راستی ئەمریکا، ئەوروپا و ناتۆ پیشاندا. پێشتریش هەندێک راستیەکانیان دەزانرا، بەڵام دوای هەڵوەشاندنی سۆڤیەت، رووی خۆیان گۆڕی و وتیان ' ئێمە دیموکراسی و مافی مرۆڤمان دەوێت. ئێمە لەدژی دیکتاتۆرین' بەم شێوەیە ویستیان کە خۆیان لەبەرانبەر مرۆڤایەتی شێرین بکەن. لە شەڕی ئۆکراینا و روسیادا وایان پیشاندا کە لەدژی داگیرکەرین. پشتگیری لە ئۆکراینا دەکەن، گەلی ئۆکراینا دەپارێزن. گەلانیش لەدژی شەڕ و داگیرکەرین، لەسەر ئەم بناغەیە هەستانە سەر پێ و ویستیان ئەمەش بۆ خزمەتی خۆیان بەکاربهێنن. رووی قێزەونی خۆیان جوان بکەن و ئەنجام بەدەست بهێنن. خۆیان بەو شێوەیە پیشاندا کە لەدژی داگیرکەری و شەڕن. بەڵام لە کۆبونەوەی مەدریدا رووی راستەقینەیان ئاشکرا بوو. چەند دوو ڕوون، تا چ رادەیەک بەدوای بەرژەوەندی خۆیانن، تا چ رادەیەک گەلان و مرۆڤایەتی هەڵدەخەڵەتێنن! هەمووی ئاشکرا بوو.

تورکیا دەیگۆت، 'کێشەی ئاسایشم هەیە'. باشە کێ هەڕەشەی لێدەکات! ئایا پەکەکە و کوردە. تورکیا کورد قڕ دەکات. واتە لەسەر قڕکردنی کورد تورکیا بەرەوپێشەوە دەبات. کورد هیچ هەڕەشەیەکی لەسەر تورکیا دروست نەکردووە، تورکیا هەڕەشە لە کورد دەکات و دەیەوێت کورد لەناوببات. بە ناوی کورد و کوردستان هەرچیەک هەبێت لەناوببات. ئاسایشی کورد لە مەترسیدایە نەک تورکیا. سیستمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست پشتگیری لە سیاسەتی قڕکردنی تورکیا دەکات. پێویستە گەلەکەمان ئەمە باش ببینێت. بڕیارێکیان لەبارەی رۆژئاوادا و دەیانەوێت دەوڵەتی تورک جێبەجێ بکات. تورکیا ئێستا لە رۆژئاوا هەموو رۆژێک کورد دەکوژێت. هەموو رۆژێک بە فڕۆکە و تانگ و تۆپ هێرش دەکات و هاوڵاتیان شەهید دەکات. تورکیا دیموگرافیا دەگۆڕێت، باشە ئەمە داگیرکەری نییە، باشە سیاسەتی لەناوبردنی کورد نییە؟ ئەمە بە واتای ئەوە دێت کە لەبارەی رۆژئاوا بڕیارێکیان داوە. ئەمە داگیرکەریە و هەمووشی لە ئەنجامی بڕیاری ئەوانە. ئەگەر فڕۆکەکانیان نەبێت، زەحمەتە بتوانن هەنگاوی بنێن.

بۆیەش گەلەکەمان بە تایبەتی گەلی رۆژئاوا پێویستە راستی ئەمریکا، ناتۆ و ئەوروپا ببینێت کە سیاسەتی سەر کوردیان قبوڵ کردووە. لەبەرئەوەی قبوڵیان کردووە، دەوڵەتی تورک هێرشەکانی زیاتر کردووە، هەم لەدژی گەریلا و هەم لە رۆژئاوا و هەم لە باشور هێرشەکانیان زیاد کردووە. لە تورکیا گرتنی هونەرمەندان و ئەشکەنجە زیادی کردووە. بە تایبەتی ئەوە ئاشکرا دەبێت کە دەڵێن، تۆ لەدژی پەکەکە و کوردی ئازاد چی دەکەی بکە. لە دەرەوەی ئەوەش هەر شیکردنەوەیەک لەبارەی کۆبونەوەکە راست نابێت. دەیانگۆت، ' ئێمە لەدژی داعشین. بەڵام گەریلاکانی گەلی کورد لەدژی داعش تێکۆشانێکی گەورەیان کرد، بە هەزاران شەهیدیاندا، مرۆڤایەتی لە مەترسی داعش رزگار کرد. باشە چۆن دۆستی رۆژئاوان؟ دیارە هەڵخەڵەتاندن بوو. ئەگەر بە راستی لەدژی داعش بوونایە، باشە کێ لەدژی داعش تێکۆشانی کرد، کێ شکۆی مرۆڤایەتی پاراست، باجی قورسیدا؟ ئەمە زۆر بە باشی دیاتە کە کورد و پەکەکە بوون.

پێویستە رێزیان لێبگیرێت، بەڵام سیاسەتی تورکیا دەبینن و ئەوە قبوڵ دەکەن. گەلەکەمان دەبینێت، ئێدی کەس ناتوانێت گەلی کورد هەڵخەڵەتێنێت، کەس ناتوانێت لەسەر گەلی کورد سیاسەتی کۆمەڵکوژی بەڕێوەببات و بەرژەوەندیەکانی بسەپێنێت. ئەو سەردەمە تێپەڕی، ئێدی گەلی کورد گەلێکی هۆشیارە. بۆیەش کەس ناتوانێت گەلی کورد، پەکەکە و رێبەر ئاپۆ تەسلیم بکات. دەوڵەتی تورک هەرچیەک دەکات هاوکارەکانی چی دەکەن ، ناتوانن گەلی کورد، پەکەکە و رێبەر ئاپۆ تەسلیم بکەن. گەلی کورد خزمەتێکی گەورە کرد، ئەوان قەرزاری گەلی کوردن، پێویستە قەرزی خۆیان بدەنەوە."

ف.ق / ژ.ت / ح.خ