بەهۆی رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە سۆران سێ رۆژ ماتەمینی گشتیی راگەیەندرا
لە سۆران لە ئەنجام ئاگرکەوتنەوە لە بینایەک کە وەک بەشە ناوخۆیی خوێندکاران بەکاردەهێنرا، ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا و بەهۆی ئەو رووداوەوە سێ رۆژ ماتەمینی راگەیەندرا.
لە سۆران لە ئەنجام ئاگرکەوتنەوە لە بینایەک کە وەک بەشە ناوخۆیی خوێندکاران بەکاردەهێنرا، ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا و بەهۆی ئەو رووداوەوە سێ رۆژ ماتەمینی راگەیەندرا.
شەوی رابردوو لە شاری سۆران ئاگر لە بینایەک کەوتەوە و لە ئەنجامدا ١٤ کەس ژیانیان لەدەستدا و ٤ کەسیش برینداربوون. راگەیەندرا کە ئەو بینایەی سوتاوە پێشتر سەر بە زانکۆی سۆران بووە. زانرا ئەو کەسانەی ژیانیان لەدەستداوە مامۆستا و خوێندکاری زانکۆ بوون.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران هەڵگورد شێخ نەجیب لە راگەیەندراوێکدا بە هۆی ئەو رووداوەوە سێ رۆژ ماتەمینی گشتیی راگەیاند.
بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە لیژنەیەک پێکهێنراوە.
هـ . ب