بنەماڵەی شەنیاشار: لەبەر ئەوەی دادگاییەکی دادپەروەرانە ئەنجامنەدرا ٢ کەسی تر کوژران

بنەماڵەی شەنیاشار کە زیاتر لە ٦٠٠ رۆژە چالاکی ئێشکگری دادپەروەری لەپێناو کەسوکارەکانیان کە لە رحا کوژران بەڕێوەدەبات، رایگەیاند لەبەر ئەوەی دادگاییەکی دادپەروەرانە ئەنجام نەدراوە لە بنەماڵەیەکی تر ٢ کەس کوژراون.

ئەمینە شەنیاشار کە هاوسەر و دوو کوڕی لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە ناوچەی پرسوسی رحا لەلایەن خزمەکانی پەرلەمانتاری ئاکەپە ئیبراهیم خەلیل یەڵدزەوە کوژران لەگەڵ کوڕەکە فەرید شەنیاشار کە لە هەمان هێرشدا بریندار ببوو، بەردەوامە لە ئێشکگری دادپەروەری.

ئێشکگرییەکە لە ٩ی ئاداری ٢٠٢١ لەبەردەم دادگای رحا دەستیپێکرد، ئەمڕۆ لە رۆژی ٦١٣ هەمیندا بەردەوام بوو.

فەرید شەنیاشار لە چالاکییەکەدا قسەی کرد و وتی، دادپەروەری داواکاری هاوبەشی هەموو ئەوانەیە کە دەیانەوێت بە شێوەیەکی مرۆیی بژین. لەبەر ئەوەی دادگاییەکەی دادپەروەرانە پێکنەهات، ئەوانەی دوێنێ لە پرسوس لە ئێمەیان کوشت، لە بنەماڵەیەکیتر ٢ کەسی تریان کوشت. تا ئەو ستەمە بەردەوام بێت، کۆمەڵکوژی نوێ روودەدەن".

شەنیاشار داوای لە کاربەدەستان کرد و وتی، "ئیتر ئەم دایکە ببینن. بێمافی و نادادپەروەری لەئارادایە. ئەوانەی کۆمەڵکوژیەکەیان کردووە ئاشکران. ئەوەی کۆمەڵکوژیەکە دەپارێزێت دیارە. ئیتر پاشا رووتە. ئێمە دەمانەوێت بە دەنگی بەرز ئەو راستیە بڵێین".

هـ . ب