برادۆست و باڵه‌كایه‌تی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه تۆپباران ده‌كرێن
راگه‌یه‌نرا كه ئه‌مڕۆش پاسداره‌كانی ئێران به دژواری ناوچه‌ی برادۆست و باڵه‌كایه‌تی له باشوری كوردستانیان تۆپباران كرد.
راگه‌یه‌نرا كه ئه‌مڕۆش پاسداره‌كانی ئێران به دژواری ناوچه‌ی برادۆست و باڵه‌كایه‌تی له باشوری كوردستانیان تۆپباران كرد.
راگه‌یه‌نرا كه سوپای پاسدارانی ئێران نزیكه‌ی كاتژمێرێكه كه هه‌ر دوو ناوچه‌ی برادۆست و باڵه‌كایه‌تی به دژواری تۆپباران ده‌كات.
ناوچه‌كانی بناری چیای هه‌ڵگورد، سنوری گونده‌ژۆر، چخی ده‌ری و بێرمه ساردی باڵه‌كایه‌تی، هه‌روه‌ها ناوچه‌كانی به‌ربزێن، گوندی په‌ره‌خ و گوندی كه‌تینه‌ی هه‌رێمی برادۆست له‌لایه‌ن رژێمی ئێرانه‌وه به دژواری تۆپباران ده‌كرێن.
زانرا كه تۆپبارانه‌كه له هه‌رێمه‌كه تائێستا به‌رده‌وامه. سه‌باره‌ت به زیانه گیانی و ماددییه‌كان هیچ زانیارییه‌ك به‌رده‌ست نییه.
ماوه‌ی هه‌شت رۆژه كه هێزه‌كانی سوپای پاسدارانی رژێمی ئێران ناوچه‌كانی برادۆست و باڵه‌كایه‌تی به دژواری بۆردومان ده‌كه‌ن. له ٢٨ی ئه‌یلولدا رژێمی ئێران بنكه و باره‌گای هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی له باشوری كوردستان بۆردومان كرد كه له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا ١٧ كه‌س كه یه‌كیان ژنێكی دوو گیان بوو ژیانیان له‌ده‌ستدا و ٥٨ كه‌سیش برینداربوون.
هـ . ب