ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی بەحرەڤای سەر بە خانەسوری شەنگال، لە نزیک بارەگای سوپای عێراق هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێڵێکی یەبەشە. لە ئەنجامی هێرشەکەدا زیانی زۆری مادی دروست بوو.
بەڕێوەبەری خۆسەری شەنگال لەمبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، " لەم دواییانەدا هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر شەنگال لە زیادبووندایە. پەدەکەش کە هاوبەشی تایبەتی تورکە هەوڵ دەدات بە هێرشەکان گەل لە شەنگال دەربکات. بۆ چۆڵکردنی شەنگال، پەدەکە، عێڕاق و تورک پێکەوە پلانێکی هاوبەشیان دارشتوە.
هاوکات لەگەڵ هێرشەکە سەرۆکی میت هاکان فیدان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆبووە
ئەم هێرشە لە نزیک بارەگای سوپای عێراق لە هەرێمەکە ئەنجامدراوە و سەرنجراکێشە کە هاوکاتە لەگەڵ سەردانی سەرۆکی هەواڵگری تورک (میت)ی دەوڵەتی تورک هاکان فیدان بۆ بەغدا. ئەم هەڵوێستەی حکومەتی عێراق گۆمان دروست دەکات و نیشانەی ئەوەی کە هاوکاری لەگەڵ دوژمن دەکات."
ف.ق