چالاکیی ئێشکگرتنی دادپەروەری بنەماڵەی شەنیاشار گەیشتە ٨٣٥ ڕۆژ

چالاکیی ئێشکگرتنی دادپەروەری بنەماڵەی شەنیاشار لەبەردەم دادگای ڕحا گەیشتە ٨٣٥ ڕۆژ.

خزم و پاسەوانانی پەرلەمانتاری ئاکەپە لە ڕحا ئیبراهیم خەلیل یەڵدز لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە ناوچەی پیرسوسی رحا هێرشیان کردە سەر بنەماڵەی شەنیاشار. لە ئەنجامی هێرشەکەدا هاوژین و دوو کوڕی ئامینە شەنیاشار کوژران. بەوهۆیەوە بنەماڵەی شەنیاشار ٨٣٥ ڕۆژە لەبەردەم دادگای ڕحا ئێشکگرتنی دادپەروەری بەڕێوەدەبەن. ئەمڕۆ ئامینە شەنیاشار لە ماڵەکەی خۆی لە پیرسوسەوە گەیشتە بەردەم دادگای ڕحا، لە گۆشەیەک بەناوی "گۆشەی دادپەروەری بنەماڵەی شەنیاشار" چالاکییەکەی دەستپێکرد، لافیتەیەکی لەسەر بەربەستەکانی دادگا هەڵواسی بە درووشمی "دادپەروەری بۆ بنەماڵەی شەنیاشار" و قسەی بۆ هاوڵاتیان کرد سەبارەت بە کۆمەڵکوژی سەر بنەماڵەکەی.

هەروەها لە هەژماری بنەماڵەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: "تێکۆشانی دادپەروەری لەبەردەم دادگای ڕحا ٨٣٥ ڕۆژە بەردەوامە، با کەسانی دڵ بەسۆز ئەم دایکە ببینن".