داغ و ئەڕ کە لە زیندانی پەدەکەدان دەستیان بە رۆژوی مردن کرد
مەزلۆم داغ و عەبدولرەحمان ئەڕ کە لە زیندانی هەولێر بە کەلەپچەکراوی ئەشکەنجە دەدرێن، لەدژی ئەشکەنجە دەستیان بە رۆژوی مردن کرد.
مەزلۆم داغ و عەبدولرەحمان ئەڕ کە لە زیندانی هەولێر بە کەلەپچەکراوی ئەشکەنجە دەدرێن، لەدژی ئەشکەنجە دەستیان بە رۆژوی مردن کرد.
مەزلۆم داغ و عەبدولرەحمان ئەڕ کە بە بیانوی ئەوەی لە ١٧ی تەمووزی ٢٠١٩دا ئەندامی میت عوسمان کۆسە و دوو هاوڵاتی عێراقی بە ناوی نەریمان و عوسمان بەشدار رەمەزانیان کوشتووە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنرابوو. داغ و ئەڕ رایانگەیاند کە دەستیان بە رۆژوی مردن کردووە.
داغ و ئەڕ لە رێگەی تەلەفونەوە لەگەڵ خانەوادەکانیان قسەیان کرد و رایانگەیاند کە بە جەستەیی و بە قسەی نەشیار هێرش کراوەتە سەریان و بە کەلەپچەکراوی ئەشکەنجە کراون.
داغ و ئەڕ باسی ئەوەیان کرد کە لە بەرانبەر پێشێلکاریەکان و ئەشکەنجە، دەستیان بە رۆژی مردن کردووە.
ف.ق